پارێزگار ناوچەی سێوسێنان بەسەر دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی گوندەكانی ناوچەی سێوسێنان دەكات ‌و چەند بەنداوێك بەسەر دەكاتەوە كە بە پشتوانیی پارێزگا لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە جێبەجێ‌ دەكرێن.
ڕۆژی هەینی 3/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە یاوەریی شاندێكی پارێزگا سەردانی گوندەكانی (تەكیە و بەلەكجاڕ و بەردێ)ی كرد لە سنوری ناحیەی سێوسێنانی سەر بە قەزای قەرەداغ بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە دۆخی ناوچەكە.
دوای كۆبونەوە ‌و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەكە ‌و خەڵكی سنورەكە بەڕێز پارێزگار چەند پرۆژەیەكی بەسەر كردەوە كە بڕیار بكرێن بە بەنداو و بە كۆشش و ماندوبوونی خەڵكی بەڕێزی ناوچەكە و بە پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێن.
خەڵكی ناوچەكە سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ هاوكاریی ‌و پشتیوانییەكانی، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگار هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن ‌و ئامادەیی پارێزگاشی پیشاندا بۆ خزمەتكردنی زیاتری سنورەكە ‌و پێشكەشكردنی زۆرترین خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber