- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1502ی زایینی، پاپا (گریگۆریۆسی سیانزدەهەم) پاپای كلێسای ڕۆمانی كاسۆلیكی لە دایك بووە كە هەوڵی زۆری داوە بۆ بەهێزكردنی پێگەی كلێسا لە دەسەڵاتی سیاسیدا.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1608، ئاگرێكی گەورە لە ناو شاری (جیمس تاون)ی ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریكا كەوتەوە كە بە هۆیەوە سەدان كەس مردن و هەزارانی دیكە بریندار بوون ئاگرەكەش بە شێوەیەك پەرەی سەند كە بووە هۆی وێرانكردنی شارەكە.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1616، (گالیلۆ گالیلی) زانای گەردوونناس چوار مانگی هەسارەی موشتەری دۆزییەوە كە بە دەوری ئەو هەسارەیەدا دەسوڕێنەوە و ناویان لێنرا مانگەكانی گالیلی.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1782، یەكەم بانكی بازرگانی لە ئەمریكادا كرایەوە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو كە ناوی بانكی باكوری ئەمریكا بوو.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1785، یەكەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا بە هۆی باڵۆنی هەواییەوە بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1797، پەرلەمانی ئیتاڵیا ڕەنگەكانی سەوز و سپی و سوری وەكو ئاڵای ئەو وڵاتە هەڵبژارد و تا ئێستاش ئەو ئاڵایە كاری پێدەكرێت.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1927، یەكەم پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێودەوڵەتی لە نێوان شارەكانی نییویۆركی ئەمریكا و لەندەنی بەریتانیادا بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1953، (هاری ترومان)ی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆمبی هایدرۆجینیی پەرە پێداوە كە مەترسیدارترین بۆمبی كۆكوژە.
- سەرەڕای چەندین هەوڵا بۆ شكستپێهێنانی حكومەتەكەی (فیدڵا كاسترۆ)ی سەرۆكی كوبا، ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1959، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دانی بە حكومەتەكەی كاسترۆدا نا.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1964، (نیكۆڵاس كەیج) هونەرمەند و ئەكتەری ناسراوی هۆڵیوود لە دایك بووە كە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكارە، لە هەمان ڕۆژیشدا بەڵام ساڵی 1966 گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسری (ئیهاب تەوفیق) لە دایك بووە.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1979، هێزەكانی ڤێتنام چوونە ناو شاری (ڤنۆم پنە)ی پاتەختی كەمبۆدیا و هێزی بەورە سورەكانیان لەو شارە وەدەرنا.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1980، گفتوگۆی نێوان میسر و ئیسرائیل دەستی پێكرد كە تایبەت بوو بە واژۆكردنی ڕێككەوتننامەیەكی ئاشتی لە نێوانیاندا، دواتر گەیشتنە ئەنجام و ڕێككەوتنەكەش بە ڕێكەوتننامەی (كامپ دەیڤد) ناسراوە.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1984، هێزەكانی سوپای ئیسرائیل بە تانك و هێزی سەربازیی هێرشیان كردە سەر شاری سەیدای لوبنانی و شەڕێكی سەخت لە نێوان هەردوولادا سەریهەڵدا.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1988، وڵاتانی ئەوروپا كۆبوونەوە بۆ هەڵسەنگاندانی ڕەوشی ئەو كوردانەی كە كۆچ بەرەو ئەوروپا دەكەن.
- لە پاش مردنی (هێرۆ هێتۆ)ی ئیمپراتۆری ژاپۆن، ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1989، (ئەكی هۆتۆ) شوێنی گرتەوە و كرایە ئیمپراتۆری ژاپۆن.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1989، هێزە ئەمنییەكانی عێراق شاڵاوێكی گەوەریان لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر دەست پێكرد بۆ دەستگیركردنی گەنجان، شاڵاوەكەش ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و تێیدا دەیان گەنج ڕاپێچی زیندانەكانی بەعس كران.
- بە هۆی ئەوەی بورجی بیزا لە ئیتاڵیا مەترسیی ڕووخانی لێدەكرا، ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1990، حكومەتی ڕۆما بڕیاریدا ڕێگە لە گەشتیاران بگیرێت سەردانی ئەو شوێنەوارە بكەن ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 1994، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا هێرشێكی گەورەیان كردە سەر ناوچە سنورییەكانی نێوان توركیا و سوریا بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو ناوچەیەدا.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، (شارل حلو) سەرۆك كۆماری پێشووتری لوبنان كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بوە لە سەركردە دیارەكانی ئەو وڵاتە.
- بۆ پشتگیریكردن لەو كرێكارە كوردانەی كە لە شاری سنەی خۆرهەڵاتی كوردستان مانیان گرتبوو لە پێناو باشكردنی گوزەرانیان، ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی سەندیكاكانی كرێكاران (ICFTU) پشتیوانیی خۆی بۆ كرێكارە مانگرتووەكان پیشاندا.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 2006، (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند هەردوو ئیدارەی حكومەتی هەرێم گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی تەواوەتی بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارەكە و پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتوو لە باشوری كوردستان.
- بەرەبەیانی ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، نوسەری تەنزئامێز و شاعیری گەلی كورد (ئیدریس شەیداهۆ) لە شاری سلێمانی و بە هۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
- ڕۆژی 7ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، نوسەر و ئەدیب و ڕۆماننوسی ناوداری میسری، (ئیبراهیم ئەسڵان) كۆچی دوایی كردووە كە لە پاش خۆی كۆمەڵێك بەرهەمی گرنگی بەجێهێشتوە.