پارێزگار پێشوازیی لە یەكەم پارێزگاری دوای راپەڕین دەكات

پارێزگای سلێمانی

یەكەم پارێزگاری سلێمانی لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991ی هەرێمی كوردستان سەردانی دیوانی پارێزگا دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازیی لێدەكرێت.
ڕۆژی دووشەممە 6/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێز (شێخ نەجمەدین نەقشبەندی) یەكەم پارێزگاری سلێمانی دوای راپەڕین.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی ئەزموونی بەڕێزیان و باشتر بەڕێوەبردنی پارێزگای سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەش كرد لە بەرامبەر دڵسۆزیی و خەمخۆرییان بۆ سەركەوتنی حوكمڕانیی خۆجێیەتی لە كوردستاندا.
بەڕێز شێخ نەجمەدین نەقشبەندی دوای راپەڕینەكەی ساڵی 1991ی باشوری كوردستان، لە نێوان 24ی نیسانی ساڵی 1991 هەتا 16ی ئۆكتۆبەری هەمان ساڵ پارێزگاری سلێمانی بوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber