- دوای شەڕێكی درێژخایەن ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 638ی زایینی، موسڵمانەكان شاری قودسیان لە دەستی سوپای بێزەنتییەكان سەند و دەسەڵاتی شارەكەیان گرتە دەست.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1297ی زایینی، ناوچەی مۆناكۆ لە ئیتاڵیا كە ماوەیەكی زۆر بوو لە ژێر دەستی ئیدارەی جەنەوادا بوو، ڕزگاری بوو سەروەریی بە دەست هێنا.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1324ی زایینی، گەڕیدە و دۆزەرەوە و مێژووناسی ئیتاڵی (ماركۆ پۆلۆ) كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین گەشتی ئەنجام داوە.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1790، بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەمریكادا (جۆرج واشنتۆن) یەكەم وتاری ساڵانەی دا وەكو سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1830، موزیسیان و هونەرمەندی ناوداری ئەڵمانیا (هانز فۆن بۆڵۆف) لە دایك بووە كە خاوەنی چەندین شاكاری گەورەی میوزیك و بەرهەمی ناوازەی هونەرییە.
- لە میانی جەنگی ناوخۆیی ئەمریكادا كە لە نێوان پێكهاتەكانیدا هەڵگیسرابوو، ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1863 جەنگێكی خوێناوی ڕوویدا كە بە (سپرینگفیڵد) ناسراوە و بە هۆیەوە هەزاران كەس بوونە قوربانیی.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1892، پاش مردنی (خدێوی تەوفیق)ی پاشای میسر (عەباس حیلمی دووەم) كورسیی دەسەڵاتی لە میسر گرتە دەست.
- بە هۆی كێشەی ناوخۆیی و مەترسی لە سەر ویلایەتی ئەلاسكای ئەمریكا، ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1900، (ویلیام میكینلی) سەرۆكی ئەمریكا دەسەڵاتی سەربازیی لە ئەلاسكادا ڕاگەیاند.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1912، (كۆنگرەی نیشتمانیی ئەفریقی) پێكهێنرا كە ڕێكخراوێكی سیاسی بوو لە باشوری ئەفریقا دەستی بە خەباتی سیاسی كرد.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1926، (عەبدولعەزیز ئال سعود) كرایە سوڵتانی نەجد و پاشای حیجاز كە دواتر هەردووكیان عەرەبستانی سعودییان لێ پێكهێنرا.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1942، (جۆنیچیرۆ كۆیزۆمی) سەرۆك وەزیرانی پێشووتری ژاپۆن لە دایك بووە كە لە ماوەی دەسەڵاتەكەیدا هەوڵی زۆری داوە بۆ پێشخستنی ژاپۆن لە ڕووی ئابورییەوە.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1959، (شارل دیگۆل) كرایە سەرۆكی فەرەنسا و كورسیی دەسەڵاتی لەو وڵاتەدا گرتە دەست كە لە ماوەی دەسەڵاتەكەیدا رۆڵی زۆری بینی لە بوژانەوەی فەرەنسادا.
- پاش ئەوەی بۆ ماوەی دەیان ساڵا جەزائیر لە ژێر دەستی فەرەنسییەكاندا بوو لەو ماوەیەشدا گەلی جەزائیر لە خەبات و شۆڕش بەردەوامبوون لە پێناو سەربەخۆییدا، سەرئەنجام ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1961، ڕیفراندۆمێكی گشتی لە فەرەنسا و جەزائیر ئەنجامدرا كە تایبەت بوو بە پێدانی مافی چارەی خۆنوسین بە گەلی جەزائیر و سەربەخۆبوونی.
- بە هۆی ناڕەزایەتیی و ڕەخنەگرتنی توند لە دەسەڵاتی سیاسی و ئیداریی لە میسردا، ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1973، بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی قاهیرە سەدان نوسەر و ڕۆژنامەنوس و كرێكار دەستگیر كران.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1974، دەوڵەتی توركیا لێبووردنی گشتیی بۆ ئەو كوردانە دەركرد كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە زیندانی كرابوون.
- پاش ئەوەی لەلایەن دەوڵەتی ئەو كاتەی ئێرانەوە (خاڵە شیهاب) و هاوڕێكانی رادەستی ڕژێمی بەعس كرانەوە، ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1976، شیهاب و هاوڕێكانی لە فەرمانگەی ئەمنی سلێمانییەوە ڕەوانەی (ئەمنی عامە) لە شاری بەغداد كران.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1980، لە هەڵبژاردنێكی گشتیدا لە هیندستان (ئەندێرا گاندی) كچی پێشەوای هندییەكان (مەهاتما گاندی) سەركەوتنی بە دەست هێنا و بووە سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1986، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا (دەیڤد سیلڤا) لە دایك بووە كە بەشداریی لە دەیان یاریی نێودەوڵەتیدا كردوە.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1996، (فرانسوا میتران)ی سەرۆك كۆماری پێشووی فەرەنسا و هاوسەری (دانیال میتران) دۆستی گەلی كورد كۆچی دوایی كردوە.
- بە هۆی ئەوەی تۆمەتی تێوەگلانی بە سەردا ساخبووەوە لە هێرشكردنە سەر هەردوو تاوەری بازرگانی لە شاری نییویۆركی ئەمریكا، ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1998 سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بە سەر (ڕەمزی یوسف)دا سەپێنرا.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 1998، پۆلیسی وڵاتانی ئەوروپا و توركیا كۆبوونەوە بە مەبەستی دانانی پلانێكی هاوبەش بۆ ڕێگرتن لەو كوردانەی كە بۆ ئەوروپا كۆچ دەكەن.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 2004، سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەگەڵا لایەنەكانی دیكەی عێراق كۆبوونەوە، ئاكامی كۆبوونەوەكەش بەوە كۆتاییهات كە پێكهاتەكانی عێراق ڕێككەوتن لەسەر سیستمی فیدراڵیی سیاسی و نەتەوەیی بۆ گەلی كورد لە باشوری كوردستان دواتریش ئەو مافە لە دەستووری كاتیی و هەمیشەیی عێراقدا چەسپێنرا.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 2006، بومەلەرزەیەكی بە هێز بە گوڕی 6.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر باشوری یۆنانی هەژاند و زیانێكی زۆری گیانیی و ماڵیی لێكەوتەوە.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە 1860ی دەركرد كە تایبەت بوو بە پاشەكشەی هێزەكانی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە، بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە كە لە نێوان حكومەتی تەلئەبیب و بزووتنەوەی حەماسدا سەری هەڵدابوو.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چالاكوانی مەراكشی (قاسم جەیدان) كۆچی دوایی كردووە كە خزمەتێكی زۆری بە ئەدەب و فەرهەنگی ئەو وڵاتە كردوە.
- ڕۆژی 8ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد (تارق هاشمی) جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی كە گەیشتبوونە ناو خاكی هەرێم ڕادەستی حكومەتی عێراق بكرێنەوە، چونكە لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووبوو، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داواكەی ڕەتكردەوە.
- ئەمڕۆ لە دورگەكانی ماریانای باكور بە ڕۆژی كۆمۆنوێڵس لە قەڵەم دەدرێت و بۆنە و ئاهەنگی گەورە بەڕێوەدەچن بە بۆنەی یەكگرتن و هاوپەیمانێتیی نێوان وڵاتانی كۆمۆنوێڵس.