پارێزگار پشتیوانی بۆ گرنگیدانی زیاتر بە كەرتی تایبەت دووپات دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پرۆژەی گرین ریڤەر بەسەر دەكاتەوە ‌و پشتیوانیی پارێزگا دووپات دەكاتەوە بۆ گرنگیدان بە كەرتی تایبەت لە پێناو پڕكردنەوەی بازاڕەكانی ناوخۆی هەرێم بە بەرهەمی خۆماڵی.
ڕۆژی سێشەممە 7/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی ژمارەیەك بەپرسی پارێزگا، پرۆژەی كشتوكاڵیی گرین ڕیڤەری بەسەر كردەوە، كە وەك یەكێك لە پرۆژە ستراتیژییەكانی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان چەندین گەنجی خاوەن بڕوانامەی زانكۆیی پسپۆڕ شایانانە كاری تێدا دەكەن و بەرهەمی خۆماڵیی تێدا بەرهەم دەهێنن.
پارێزگاری سلێمانی دوای بەسەر كردنەوەی بەشەكانی پرۆژەكە ‌و گفتوگۆ لەگەڵ تیمی ئیداریی ‌و كاركردندا، پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانیی بۆ دووپاتكردنەوە، بەو ئومێدەی بە پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەتی نیشتمانیی و توانا مرۆیی و زانستییەكان، لە ئایندەیەكی نزیكدا زۆرتر و گەورەتر و فراوانتر و پڕبەرهەمتر بكرێن و تەواوی پێداویستییەكانی بازاڕەكانی كوردستان و عێراق دابین بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber