بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)

پارێزگای سلێمانی

 

لە ساڵی ١٩٧٦ ەوە هەتا ئێستا UNDP پابەندە بە پشتگیریکردنی حکومەت و خەڵکی عیراقەوە له‌کاتی گۆڕانگاری و گواستنەوەیاندا بەرەو ئاشتبوونەوە و چاکسازی و جێگیربووندا.

بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)، پشتگیری هەمەجۆری لە بەرزکردنەوەی خێرای ئاستی گوزەران و گفتوگۆی کۆمەڵگەیی لەو ناوچانەدا دەکات کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری قەیرانە مرۆییەکانەوە، و یارمەتی سەقامگیری لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا دەدات ، هاوکار ده‌بێت له‌ زوو ئاسایكردنه‌وه‌ى بارودۆخ و گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرا بۆ سه‌ر ڕێگه‌ به‌رده‌وامه‌کانی به‌ره‌وپش چوون له‌ ناوچه‌کانی دوای کێشە و کاره‌ساته‌کان.  هەروەها دابینکردنی یارمەتی تەکنیکی بۆ پشتگیریکردن لە چاکسازییەکان لە بواری بەڕێوەبردن و لامەرکەزیدا.

پلانی ستراتیژیUNDP  تیشک دەخاتەوە سەر چەند بوارێکی سەرەکی، وەکو هەڵگرتنی هەژاری و حوکمڕانێتی دیموکراسی و بنیادنانی ئاشتەوایی و گۆڕانکاری کەشوهەوا و مەترسی کارەسات و نایەکسانێتی ئابووری. پاڵپشتیی دابین دەکات بۆ حکومەتەکان تابتوانن ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بخەنە ناو پلان و ڕێساکانی پەرەپێدانی نیشتیمانیانەوە. کاری فەرمانڕەوايى ديموكراتیانه‌ی UNDP سه‌رنج ده‌خاته‌ سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنێک که‌ به‌ده‌نگ پێداویستیه‌کانی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانەوە‌ بچێت له‌ناویاندا چینی هه‌ژاران.

لەسەر داوای حكومەتی عێراق و بە پشتگیریەکی بەهێزەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ ریشەكێشكردن و لەناوبردنی داعش، UNDP لە حوزەیرانی 2015 دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دامەزراند بۆ یارمەتیدانى گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەكان و زەمینەسازی بۆ بنیاتنانەوە و بوژاندنەوە، هەروەها بۆ پارێزگاریكردن لەوەی كەوا جارێكی تر توندوتیژیی و توندڕەویی سەرهەڵنەداتەوە. هەوڵەكانی سەقامگیركردنەوە لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان بۆ هێنانەكایەوەی سەقامگیری خۆی دەبینێتەوە لە گەیاندنەوەی خزمەتگوزرایەكان بۆ كۆمەڵگا ناوخۆیەكان لە تۆڕی كارەبا وچاككردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبان و پردەكان، هەروەها بەدابینكردنی هەلی كاری كاتی بۆ خەڵكی ناوچەكان لەسایەی كاركردنیان لە ڕاماڵینی پاشماوەكانی وردەبەر و یارمەتیدان لەوەی كەوا ناوچەكان و گەڕەكەكان جارێكی تر بوژاندنەوە بەخۆیەوە ببینێت.

بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی تایبەتی هەرێمی کوردستان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار بۆ خێراکردنی چاکسازیە بنەماییە لە پێشینە باڵاکان دەکەن. 

کورتەیەک دەربارەی کاروچالاکییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٨- ٢٠١٩ :

پڕۆگرامی UNDP بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و خۆڕاگری لەعێراق (ICRRP) هەستاوە بە بەئەنجامگەیاندنی چەندین پڕۆژە و چالاکی جۆراوجۆر لە پارێزگای سلێمانی، بۆ هاوکاری و پشتیوانی ئاوارە و پەناهەندە و کۆمەڵگای خانەخوێ ، لە ڕیگای سێ پێکهاتەی سەرەکی پرۆگرامی ناوبراو، کە ئەوانیش بریتین لە : هەماهەنگی و هاوکاری حکومەت، پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری گرنگ، وە تەبایی کۆمەڵایەتی . لە نموونەی کار و چالاکییەکانی (UNDP) بۆ ساڵانی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ بریتی بوون لە پاڵپشتی و هاوکاری و بەرزکردنەوەی تواناکانی دەزگا حکومییە هاوکارەکان ، بەئەنجامگەیاندنی زیاتر لە ٢٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری  سەرەتایی لە پێشینەی گرنگ، وە هەروەها چەندین کارو چالاکی جۆراوجۆر بۆ بەهێزکردنی ئاستی تەبایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.

 

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)، سەردانی ماڵپەڕی فەرفی ڕێکخراوەکە بکە، لە ڕێگای ئەم لینکەوە:

 

https://www.iq.undp.org/content/iraq/ku/home.html