پارێزگاری سلێمانی لە میانی كۆبونەوەیەكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی مەڵبەند و بەرپرسی فەرمانگەكاندا جەختی كردەوە لەسەر خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان لە ساڵی نوێدا.
ڕۆژی پێنجشەممە 9/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەند و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، سەرپەرشتیی كۆبونەوەی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كرد.
لە میانی كۆبونەوەكەدا بەڕێز پارێزگار سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی لە بەرامبەر دڵسۆزیی و لێوەشاوەیی و خەمخۆرییان، پێشكەشكردن و پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانیشی بۆ پێشخستن و سەرخستنی كارەكان لەساڵی نوێدا دەربڕی.
ئاماژەی بەوەش كرد پێویستە هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و چاودێریكردنی وردی نرخ و كوالێتیی و قەبارەی كاڵا جۆراوجۆرەكان و خزمەتگوزارییە گشتییەكان.
دواتر بەڕێز پارێزگار بە ئامادەبوونی بەڕێز قائیمقامی مەڵبەندی سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ساز كرد و باسی بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی كرد.
بۆ بینینی تەواوی وتەکانی پارێزگاری سلێمانی کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.youtube.com/watch?v=3jXlw54P2pM
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber