راپۆرتێك لە بارەی رەوشی رۆژنامەگەریی لە كوردستاندا

پارێزگای سلێمانی

راپۆرتی ساڵانەی رەوشی رۆژنامەگەریی لە هەرێمی كوردستاندا بڵاودەكرێتەوە، پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانیی خۆی بۆ ئازادیی رادەربڕین دووپات دەكاتەوە.
ڕۆژی شەممە 11/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ۲٠۱۹، كە لەلایەن سەنتەری میترۆ و ڕێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتیی دانیماركییەوە ڕێكخرابوو.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتیی ‌و روناكبیران ‌و نوێنەری رێكخراوەكان ‌و میدیاكاران ‌و رۆژنامەنوسان بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ ڕێكخستن و پاراستن و پەرەپێدانی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی دەربڕی و كردنەوەی هۆبەی زانیاریی پێدانیشی لە هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا پێڕاگەیاندن.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە هەموو یەكە كارگێڕییەكاندا هۆبەی زانیاری پێدان كراونەتەوە كە تایبەتن بۆ پێدانی زانیاریی بە رۆژنامەنوسان ‌و توێژەران ‌و هەر كەسێك بیەوێت زانیاریی پێویستی دەست بكەوێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber