سلێمانی ‌و پادوا پرۆژەی هاوبەش ئەنجام دەدەن

پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی نیشتمانیی شارەوانییەكانی ئیتاڵیا پیرۆزبایی لە پارێزگاری سلێمانی دەكات ‌و بڕیاریشە لە داهاتوودا هەردوو شاری سلێمانی ‌و پادوای ئیتاڵیا پرۆژەی هاوبەش ئەنجام بدەن.
دوای سەردانی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بۆ ئیتاڵیا لە مانگی ٩ی ٢٠١٩دا و دروستكردنی پەیوەندیی و هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی شارەوانییەكانی ئیتاڵیا، ئەنجومەنی شارەوانییەكانی ئیتاڵیا نامەیەك ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەكات.
رۆژی پێنجشەممە 9/1/2020، لە نامەیەكی فەرمیدا ئەنجومەنی نیشتمانیی شارەوانییەكانی ئیتاڵیا پیرۆزبایی لە پارێزگاری سلێمانی كرد، كە وەك دەستەخوشك لەگەڵ شارەوانیی شاری (پادوا)ی ئیتاڵیا لە داهاتوودا پڕۆژەی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
لە نامەیەكی سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانییەكانی ئیتاڵیادا بۆ پارێزگاری سلێمانی هاتوە كە خوازیارن بە زووترین كات دەست بە گفتوگۆ بكەن لەو بارەیەوە ‌و بڕیاریشە لە ڕێگەی رێكخراوی UNDP یەوە لە داهاتوودا هەردوو شارەكە بە هەماهەنگیی چەند پرۆژەیەك لە شاری سلێمانی ئەنجام بدەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber