پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌كات

پارێزگای سلێمانی

به‌مه‌به‌ستی داواكردنی موچه‌كانیان، ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆر له‌پێشمه‌رگه‌ دێریینه‌كانی سلێمانی خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامدا، داوای پێدانی موچه‌ی مانگی شوباتیان كرد.


لای خۆیه‌وه‌ (د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون) پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌خۆپیشاندانه‌ هێمنانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانیكرد‌و راسته‌وخۆ چوه‌ ناو خۆپیشانده‌ران و له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، ئێمه‌ پشتیوانتانین و له‌گه‌ڵتانین، خۆشمان به‌به‌شێك له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئێوه‌ ده‌زانین، دڵنیابن داواكارییه‌كانتان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌ و وه‌ك چۆن له‌پێشتردا پێشمه‌رگه‌ی دێرینبوون، ئێستاش پێشمه‌رگه‌ی نوێن، وه‌ك چۆن خه‌باتتانكردووه‌ و ئێستاش له‌خه‌بات به‌رده‌وامن، دان به‌وه‌دا ده‌نێین ئێوه‌ شه‌هیدی زیندوون و ئه‌م ئازادی و سه‌ربه‌رزی ‌و ده‌سه‌ڵات و خزمه‌ته‌ی ئێمه‌ دروستمانكردووه‌، به‌ری ڕه‌نج و خه‌باتی ئێوه‌یه‌.


دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون دڵنیای دایه‌ پێشمه‌رگه‌ دێریینه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ داواكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ شوێنێ مه‌به‌ست، دوا به‌دوای په‌یامه‌كه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ پێشوازی له‌پارێزگاری سلێمانیكرا بۆ چونه‌ ڕیزه‌كانیان.