پارێزگار لە پێشوازیی هونەرمەندان و رێكخراوەكاندا

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە ژمارەیەك هونەرمەند ‌و رێكخراو دەكات كە بە مەبەستی سوپاسكردن ‌و گفتوگۆ لە بارەی پرۆژە ‌و كاری داهاتوو سەردانیان كردبوو.
ڕۆژی یەكشەممە 12/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان هونەرمەندان م. فەرەیدون دارتاش و م. عەبدولعەزیز مەجید.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی كار و پرۆژە هونەرییە نوێیەكانیان كرا ‌و پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژە هونەرییەكانیان دەربڕی، كە ڕۆڵێكی دیاریان لە ئەرشیفكردن و توێژینەوە و پەرەپێدانی هونەری میللیی كوردیدا دەبێت.
لەلایەی دیكەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان ڕێكخراوی هایما كە بە مەبەستی سوپاسكردنی پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی سەردانیان كردبوو، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپات كردنەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber