وەفدێكی تایبەت بە كاروباری ئاوارە و پەناهەندە سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات و گفتوگۆ دەكرێت لە بارەی كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان.
ڕۆژی سێشەممە 14/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان بەرپرسی ئۆفیسی رێكخراوی یونیسێف لە هەرێمی كوردستان و بەرپرسی ڕێكخراوی WASH و وەفدی هاوڕێیان.
لە دیدارێكدا كە بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری هەماهەنگیی قەیرانەكانی پارێزگا ( JCC) بەڕێوەچوو گفتوگۆ كرا لە بارەی چارەسەركردنی گیروگرفتی كەمپی ئاوارە و پەناهەندەكان، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئامادەیی هاوكاریی و هەماهەنگیی تەواوی پارێزگای بۆ كار و چالاكییەكانی یونیسێف دەربڕی.
لای خۆیانەوە وەفدی میوان سوپاس و پێزانینی ڕێكخراوەكانیان پێشكەش بە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی كرد لە بەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەكانی بۆ ئاوارە و پەناهەندەكان و هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber