پیشانگەیەكی تایبەت لە سلێمانی دەكرێتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پیشانگەیەكی تایبەت دەكاتەوە كە زیاتر لە 100 كۆمپانیا لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كارەكانیان نمایش دەكەن.
ڕۆژی سێشەممە 14/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە نوێنەرایەتیی بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ‌و بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری پیشەسازیی و بازرگانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و باڵیۆز و كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و سلێمانی ‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی كرد لە كردنەوەی پیشانگەی تایبەتی كۆمپانیاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
لە میانی مەراسیمی كردنەوەی پیشانگەكەدا كە (١١٠) كۆمپانیای پیشەسازی بەشداریان كردووە‌و كاڵاكانیان نمایش دەكەن، ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و هاووڵاتیان بەشدارییان كرد ‌و بڕیاریشە پیشانگەكە ماوەی چوار رۆژ بخایەنێت.
بەڕێز پارێزگار لە وتەیەكدا دەستخۆشیی لە كردنەوەی پیشانگەكە كرد ‌و هیوای خواست ببێتە هۆی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان ‌و رەخساندنی دەرفەتی كار.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber