وەفدێكی فەرەنسا سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی كونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێدەكرێت.
ڕۆژی سێشەممە 14/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان ئۆلیڤێ دیكۆتێنێز كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی حكومەت ‌و گەلی فەرەنسا لەگەڵ هەرێمی كوردستان ‌و پارێزگای سلێمانی.
وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ پێشوازیكردنەكە، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگار هیوای خواست ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و فەرەنسا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، ئامادەیی پارێزگای سلێمانیشی پیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوكاریی ‌و هەماهەنگییەك كە لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber