پارێزگار لە پێشوازیی كەمئەنداماندا

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان سەردانی دیوانی پارێزگا دەكەن ‌و پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانیی خۆی بۆ داخوازییەكانی كەمئەندامان دووپات دەكاتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 15/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی لقی سلێمانیی (یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان).
وەفدەكەی یەكێتیی كەمئەندامان بە مەبەستی سوپاسكردنی پارێزگاری سلێمانی سەردانیان كردبوو لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی بۆ كەرتە جیاجیاكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی وێڕای بەخێرهاتن ‌و پێشوازیكردنیان، سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی بۆ دووپاتكردنەوە ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber