پارێزگار لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامیی كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دەكات ‌و گفتوگۆ لە بارەی هەماهەنگیی ‌و خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان دەكەن.
ڕۆژی چوارشەممە 15/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەردانی ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانی كرد و لەلایەن بەڕێزان محەمەد حەكیم كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و ئەنوەر سەنگاوی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان و بەرپرسانی حكومەتی خۆجێیەتی سلێمانی لە لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی كرا.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و هەماهەنگیی نێوان هەموو لایەنە بەشداربووەكانی ئەنجومەن و پارێزگای سلێمانی.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد، هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان فاكتەرێكی گرنگ دەبێت بۆ خزمەتی گشتیی ‌و ئارامیی ‌و ئاسایش لە هەرێمی كوردستاندا، لای خۆیانەوە بەڕێزانی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ هەوڵەكانی لە پێناو خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber