پارێزگار لەگەڵ قائیمقامەكان كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ قائیمقامەكانی سنوری پارێزگا كۆدەبێتەوە ‌و بەرنامەی كاركردن و خزمەتكردنی هاووڵاتیان بۆ ساڵی نوێ‌ دادەڕێژن.
ڕۆژی پێنجشەممە 16/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا لەگەڵ بەڕێزان قائیمقامەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوەوە.
لە میانی كۆبونەوەكەدا بەڕێز پارێزگار سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانیی پێگەیاندن لە بەرامبەر كاری دڵسۆزانە و خزمەتگوزارانەیان لە ساڵانی ڕابردوودا.
هەر لە میانی كۆبونەوەكەدا بەرنامەی كاركردن و خزمەتكردنی هاووڵاتیانیان بۆ ساڵی نوێ داڕشت و لە پێداویستیی و داواكارییەكانی سنوری قائیمقامیەتەكانیانی كۆڵییەوە و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber