پارێزگار پشتیوانی لە داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی گوێ‌ لە داواكاریی نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست دەگرێت ‌و پشتیوانیی خۆی بۆ داواكانیان دەردەبڕێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 16/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە دیدارێكدا پەیام و داواكاریی ڕەوای فەرمانبەرانی گرێبەستی وەرگرت و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی بۆ داواكارییەكانیان دەربڕی.
دوای گەیاندنی پەیامی فەرمانبەرانی گرێبەست بە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێزیان ڕایانگەیاند كە بەردەوامبوونی گرێبەستی ساڵانەی فەرمانبەران پەیوەندیی بە یاسای چاكسازییەوە نییە و مافە داراییەكانیان كەم ناكرێتەوە، كاری پێویست كراوە بۆ نزیكەی شەش هەزار مامۆستای گرێبەست و لیژنەی پسپۆڕ بۆ دیراسەكردنی فەرمانبەرانی تری گرێبەست لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە وەزارەتی دارایی پێكهێنراوە و بە دوای چارەسەركردنی ڕێژەیەكی زۆری ئەم بابەتەوەن و حكومەت خواست و ئیرادەی چارەسەركردنی داخوازییەكانیانی هەیە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber