وەفدێكی وەزارەتی دەرەوە سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی پارێزگا دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێدەكرێت ‌و گفتوگۆ دەكەن لە بارەی كردنەوەی نوسینگەی راستاندن لە پارێزگاری سلێمانی.
ڕۆژی پێنجشەممە 16/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی كرد لە بەڕێزان د. ماهر موجهەد جیجان كونسوڵ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەفدی هاوڕێی، كە بە مەبەستی سوپاسكردنی پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی بۆ كردنەوەی نوسینگەی ڕاستاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی سەردانیان كردبوو.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەكانی بەڕێزان سەرۆككۆماری عێراق و وەزیری دەرەوە و وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی و هەموو ئەو بەڕێزانە دەربڕی كە ڕۆڵی شیاویان بینیوە بۆ كردنەوەی نوسینگەی راستاندن ‌و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا بە شێوەیەكی فەرمیی لە پارێزگای سلێمانی بكرێتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber