وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناڕازییه بهسهرفكردنی ئه‌و ١١ ملیار دیناره‌ی كه له‌پاره‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری ماوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی ٢٠١٣ به‌شی مینحه، بڕیاری سه‌رفكردنی ٢٠ ملیار دینار درابوو بۆ ژێرخانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری-واتا بۆ سلێمانی، دوا به‌دوای بڕیاره‌كه به‌شێك له‌و بودجه‌یه بۆ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه، وه‌ك مه‌سره‌حی رۆمانی و گه‌له‌ری و كتێبخانه‌ی گشتی و ته‌لاری هونه‌ری و كۆمه‌ڵێكی تر ته‌رخانكرا، كه كۆی گشییهكهی بریتییه له ٩ ملیاردینار، واتا له بڕی ئه‌و 20 ملیار دیناره بڕی ١١ ملیار دینار ماوه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌می سهرفییهكهی ته‌واوبووه له بانكی ئه‌زمه‌ری سلێمانییه، به‌ڵام له‌لایه‌ن رابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاردراوه، هیچ له‌و پاره‌یه سهرفنهكرێت، سه‌رفنه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ پڕۆژه‌و كاره‌كان واده‌كات ته‌نها هاوڵاتیان لێی زه‌ره‌رمه‌ند بن.
ئه‌و بریاره‌ش له‌كاتێكدایه، كه ئه‌و پاره‌یه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی دارایدا هاتۆته ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی بانكه‌كان راسته‌وخۆ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمن، له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕێگری له‌سه‌رفكردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌كرێت.