پاركێكی نوێ‌ لە سلێمانی دەكرێتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پاركێكی نوێ‌ لە سلێمانی دەكاتەوە كە پاركێكی نمونەییە.
رۆژی دووشەممە 20/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی جێبەجێكارانی پڕۆژەكە و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتیانی سلێمانی، پاركی نمونەیی مەولانای لە شاری سلێمانی كردەوە.
پاركی مەولانا لەسەر ڕووبەری (١٣٢٠٠٠)م٢ بە شێوازێكی مۆدێرن و ئەندازیارانەی شایستە بە جوانترین دار و درەخت و دەوەن و گوڵ و چیمەن ڕازێنراوەتەوە و لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە و فامیلی مۆڵی سلێمانییەوە جێبەجێ كراوە و بە ڕووی هاووڵاتیاندا كرایەوە.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا پیرۆزبایی ئەم پڕۆژە ناوازەیەی لە خەڵكی شاری سلێمانی و كوردستان كرد و سوپاسی خەڵك و پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە كۆمپانیای جێبەجێكار و فەرمانگەكانی دەوڵەت كرد، كە بە شایستەترین شێوە كاریان بۆ سەرخستنی پڕۆژەكە كردووە.
داواشی لە هەموو لایەك كرد بە هەمان شێوەی ئەم پڕۆژەیە هاوكاریی حكومەتی خۆجێیی سلێمانی بن بۆ زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی بە تایبەتی پشتیوانیكردن لە پڕۆژەی سەوزكردنی شاخی گۆیژە.
كۆمپانیای جێبەجێكار سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگەكانی سنوری پارێزگاكەیان كرد بۆ تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە.

بۆ بینینی دەقی وتاری د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە مەراسیمی كردنەوەی پاركی مەولانا كلیك لەم لینكە بكە:

https://www.youtube.com/watch?v=vacszCiqQRw

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber