سیمینارێك بۆ ئەندازیاران و یاساییەكانی پارێزگا رێكدەخرێت

پارێزگای سلێمانی

لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی سیمینارێك بۆ یاسایی ‌و ئەندازیارانی پارێزگا رێكخرا كە تایبەت بوو بە هۆشیاریی یاسایی لە بارەی مەرجەكانی بەڵێندەرایەتی.
كاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 22/1/2020، سیمینارێك بۆ یاساییەكان ‌و ئەندازیارانی پارێزگای سلێمانی لە بارەی مەرجەكانی بەڵێندەرانی عێراق سازكرا.
سیمینارەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەكانی پارێزگای سلێمانی رێكخرابوو بۆ پارێزەر (جەمال حەمەڕەشید) سەرۆكی رێكخراوی تەحكیمی كوردستان.
سیمینارەكە تایبەت بوو بە زیادكردنی هۆشیاریی یاسایی لەسەر مەرجەكانی بەڵێندەرایەتیی عێراقی، بە تایبەت ماددەی (69) كە باس لە (تحكیم) دەكات و زانیاریی لەسەر بوارەكە بۆ ئەندازیاران و یاساییەكانی پارێزگای سلێمانی خرایەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber