دەزگای فریاگوزاری شارستانی سویدی (MSB) لە مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و بەرپرسە لە هاوکاریکردنی کۆمەڵگا بۆ خۆئامادەکردن بۆ کارەساتە گەورەکان و قەیران و کاریگەرییەکانی جەنگ. MSB بەڕێوەبەرێکی گشتیی سەرکردایەتی دەکات کە لە لایەن حکومەتی سویدیەوە دامەزراوە. MSB نزیکەی ١٠٠٠ کارمەندی هەیە کە کاردەکەن لە شارە گەورەکانى وەک: کارڵستاد، کریستینهامن، ستۆکهۆڵم، ساندۆ، ڕێڤین و ڕۆستەربێرگ.
پڕۆگرامى MSB خۆی لەم بوارانەی خوارەدوەدا دەبینێتەوە :
ئامادەکاری بۆ کارەساتە لەناکاوەکان ) Emergency Preparedness).
بەڕێوەبردنی قەیرانەکان (Crisis Management ).
ماددە ترسناکەکان (Hazardous Substances ).
خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە (Fire Prevention).
خزمەتگوزاری ڕزگارکردن و فریاکەوتن (Rescue Services).
MSB لە ساڵی ٢٠١٤ وە هاوکاری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بووە لە کوردستان و عێراق، بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی تواناکانی کارمەندانی JCC بۆ چاودێری و هەماهەنگی کردن و بەڕێوەبردنی کارەسات و قەیرانەکان.
رێکخراوەکە پلانی هەیە بۆ بەردەوامبوونی کار و چالاکی و هاوکارییەکانی بۆ سێ ساڵی داهاتوو (٢٠٢٠ – ٢٠٢٢) .
هاوکارییەکانی MSB بۆ JCC سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٧ – ٢٠١٩ بریتیبوون لە:
دامەزراندن و ڕاهێنانی تیمی ژووری کار بۆ هەماهەنگی کردن لە کاتی کارەسات و قەیرانەکاندا (Situation Room) وە دیاری کردنی کاری ئەفسەری ئێشکگر.
دوو ڕاهێنانی جیاواز لە بواری جەندەردا.
ڕاهێنان لە بەڕێوەبردنی کارەساتەکان و هەڵسەنگاندی مەترسییەکان.
ڕاهێنان لە بواری سیستەمی زانیاری جوگرافی (GIS) و نەخشە.
ڕاهێنان لەسەر ڕینماییەکانی چاودێریکردنی ترسناکییەکان.
دانانی پلانی سێ ساڵەی MSB و هەماهەنگی لەگەڵ JCC .
وێب سایتى رەسمى دامەزراوەکە