پارێزگار لەگەڵ نوێنەرانی سەیدسادق كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومیی،  چاوی بە نوێنەرانی قەزای سەیدسادق دەكەوێت ‌و پشتیوانیی لە داواكانیان دەكات.
ڕۆژی شەممە 25/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای سەیدسادق و سەرۆكی شارەوانیی سەیدسادق، لەگەڵ بەڕێزان نوێنەرانی خەڵكی سەیدسادقدا كۆبوەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لە سەر داواكارییەكانی ناوچەكە كرا، پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ داوا ڕەواكانیان دەربڕی و بەڵێنی پێدان كە هەر داواكاریەك لە دەسەڵاتی پارێزگا و یەكە كارگێڕییەكاندا بێت وەك هەمان داوا و پڕۆژەكانی پێشووتریان پەیوەست بە پارێزگا جێبەجێ دەكرێن.
ئاماژەی بەوەش كرد پەیام و داواكارییەكانیانی تریشیان دەگەیەنرێنە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بە هەموو لایەك بتوانن باشترین خزمەت پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەن.
نوێنەرانی قەزای سەیدسادق سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ پێشوازیكردنەكە ‌و گوێگرتن لە داواكانیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber