كۆنفرانسێكی تایبەت بە لێكەوتەكانی مادە هۆشبەرەكان و چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی بەڕێوەدەچێت و پارێزگاری سلێمانیش جەخت لەوە دەكاتەوە، وەكو پارێزگا پشتیوانیی لە هەر هەوڵێك دەكەن كە ئامانج لێی پاراستنی ئاسایش و خزمەتكردنی گشتی بێت.
ڕۆژی شەممە 25/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەرپرسان و نوێنەری فەرمانگە حكومییە پەیوەندیدارەكان و ناوەندە دادگاییەكان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان، بەشداریی كرد لە كۆنفرانسێكی تایبەت بە لێكەوتە و ڕووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان.
لە میانی كۆنفرانسەكەدا تاووتوێی چەند پرسێكی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەكان كرا و بەشداربووان چەندین ئامار و داتایان خستەڕوو، كۆنفرانسەكەش لەلایەن ڕێكخراوی ئەنجومەنی یەكبوونی سلێمانییەوە بە هاوكاریی چەند دەزگایەكی تر ڕێكخرابوو.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەدا مادە هۆشبەرەكان مەترسییەكی گەورەن و ئەركی دامودەزگا حكومییەكان و رێكخراوەكان و تەواوی دڵسۆزانە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بكەن و هەموو هەوڵەكان یەك بخرێن لە پێناو پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی گشتیدا.
جەختی لەوەش كردەوە، وەكو پارێزگای سلێمانی پشتیوانی لە هەر هەوڵێك دەكەن كە ئامانج لێی پارێزگاریكردن بێت لە ئاسایشی گشتی.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber