چه‌ند چالاكییه‌كی به‌شی بەڕێوەبردن و زانیاری و بەدواداچوون

پارێزگای سلێمانی

به‌شی به‌رێوه‌بردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامه‌ له‌كاروچالاكی بۆ خزمه‌تی زیاتری ئاواره‌و په‌نابه‌ران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان.

له‌م رووه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا ئه‌و به‌شه‌ چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆری ئه‌نجام داوه‌ له‌وانه‌:

رۆژی 13/1/2020  به‌شداریكردن له‌ سمینارێك به‌نوێنه‌رایه‌تی jcc  له‌ هۆتێل های كریست له‌ سلێمانی  كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه‌ به‌ به‌شداربوونی به‌شێك له‌ رێكخراوه‌كان و به‌سه‌رپه‌ره‌شتی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان رێكخرابوو، تیدا باسی له‌ چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی یاسای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی زیاتر له‌ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان رێكخراوه‌كان كرا.

رۆژی15 / 1/2020 به‌رپرسی به‌شی به‌رێوه‌بردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی نوسینگه  سه‌ردانی كه‌می عه‌ربه‌تی كرد له‌كاتی دابه‌شكردنی نه‌وت كه‌ ‌ بڕه‌كه‌ی 100 لیتر بوو بۆ هه‌ر خێزانێك و بۆ سه‌رجه‌م  كه‌مپه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌و كاره‌

20/1/2020  به‌رپرسی ئه‌و به‌شه‌ سه‌ردانی كه‌مپی ئاشتی كرد به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری په‌روه‌رده‌ی عیراق  كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌و چه‌ند مامۆستایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك كه‌ له‌ ئه‌نجامی لێكنه‌گه‌یشتن له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی كه‌مپه‌كه‌ هاتبووه‌ ئاراوه‌

هه‌روه‌ها رۆژی 21/1/2020 سه‌ردانی كه‌مپی ئاشتی كرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاری لیژنه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌دا.

 هه‌روه‌ها سه‌ردانی كۆگای كه‌مپه‌كهی كرد‌  له‌گه‌ڵ لێپرسراوی كه‌مپه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی بینینی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ رێكخراوی (IOM) به‌نیازه‌ راده‌ستی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌ی بكات.