پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە یەكێتیی خاوەنكاران و نوێنەری كۆمپانیاكان دەكات و هانیان دەدات بۆ خزمەتكردنی زیاتر و رەخساندنی هەلی كار.
ڕۆژی یەكشەممە 26/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی یەكێتیی خاوەنكارانی عێراقی - لقی سلێمانی.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی چەندین پرۆژەی شایان بۆ پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای بۆ پێشنیاز و پڕۆژەكانیان دەربڕی و ئامادەیی پارێزگاشی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوكارییەك كە ئامانج لێی خزمەتی گشتی و بەرەوپێشبردنی وڵات بێت.
لەلایەكی دیكەوە پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی كرد لە نوێنەرانی كۆمپانیاكانی هرتز و جیهان و لە دیدارێكی هاوبەشدا گفتوگۆ لەسەر خزمەتگوزارییەكانیان كرا.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی پارێزگای بۆ خزمەتكردنی زیاتر و دروستكردنی دەرفەتی كاركردنی بۆ دەربڕین و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber