مەراسیمێكی تایبەت بە رۆژی جیهانیی گومرگ لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە ژمارەیەك چالاكی ئەو بوارە.
ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 26/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی كرد لە مەراسیمی ڕۆژی جیهانیی گومرگدا، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سلێمانییەوە رێكخرابوو.
مەراسیمەكە بۆ ڕێزلێنان لەو بەڕێزانە رێكخرابوو كە لە رابردوو و ئێستادا دڵسۆزانە ئەركەكانی خۆیانیان جێبەجێ كردووە.
مەراسیمەكە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی و كەسایەتیی و نوێنەری رێكخراوەكان بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵات بەسەر ژمارەیەك چالاكی بواری گومرگدا دابەش كرا.
پارێزگاری سلێمانی لە میانی دابەشكردنی خەڵاتەكاندا سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی ئەو كەسانەی كرد و ئاماژەی بەوەدا، خەڵاتكردن و رێزلێنانیان وەكو وەفایەكە بۆ ئەو خزمەتەی كە پێشكەشی هاووڵاتیانیان كردوە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber