ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێمی كوردستان بە بەشداریی پارێزگارەكان و بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبێتەوە.
ڕۆژی دووشەممە 27/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبونی بەڕێزان جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیر و سەرۆكی دەستە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكان و سەرۆكی یەكێتیی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەكانی كوردستان.
لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی دۆخی ئابوریی هەرێم و چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی تایبەتیش بە بوژاندنەوەی ئابوریی كوردستان دران.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber