فێستیڤاڵی هێدوەی بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

فێستیڤاڵێكی كورتە فیلم بۆ گەنجە بەهرەمەندەكانی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش هیوای سەركەوتن بۆ بەشداربوان دەخوازێت.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 27/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسی یەكێتیی ئەوروپا و بەرپرسی ڕێكخراوی UNDP و گەنجە بەهرەمەندەكانی شوێنە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق؛ بەشداریی كرد لە فێستیڤاڵی كورتە فیلمی هێدوەی كە لەلایەن ڕێكخراوەكانی UNDP و UNHABITAT و سندوقی MADADی یەكێتیی ئەوروپاوە ڕێكخرابوو.
لە میانی فێستیڤاڵەكەدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتیی ‌و هونەرمەندان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون ‌و بڕیارە چەندین بەرهەمی هونەری لە فێستیڤاڵی هێدوەیدا پێشكەش بكرێن.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، سازكردنی ئەو جۆرە فێستیڤاڵانە هاوكارێكی باشە بۆ هاندانی گەنجان، هیوای سەركەوتنیشی بۆ بەشداربوان خواست.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber