كاره‌بای سلێمانی زیادده‌كرێت

پارێزگای سلێمانی

 له‌لایه‌ن كۆمپانیایی ماس گڵۆباڵه‌وه‌ وێستگه‌ هه‌زار مێگاواتییه‌كه‌ی ئێستای سلێمانی به‌بڕی (500) مێگاوات له‌ته‌زووی كاره‌بای بۆ زیادكرا، ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوبونی واده‌كات هاوڵاتیان سودێكی باشی لێببینن.


له‌ژێر چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیای ماس گلۆبه‌ڵ (Mass Global ) ‌و ده‌زگای دارایی نێوده‌وڵه‌تی (IFC) كه‌ لایه‌نی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌تن له‌گروپه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ بانكی عوده‌ (bank audi) واژۆی گرێبه‌ستێكیان كرد له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێن كه‌ له‌شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا كۆمپانیای (ماس گلۆبه‌ڵ) هه‌ڵده‌ستێت به‌فراوانكردنی وێستگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی وزه‌ بۆ زیادكردنی (500) مێگاوات له‌ته‌زووی كاره‌بای وێستگه‌ (1000) مێگاواتییه‌كه‌ی ئێستا كه‌ تێچوه‌كه‌ی (375) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

ئەوەش وا دەکات دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە زۆرێک لەو کێشانەی لەکاتی دروستبونی لۆد و موسیمی هاوین و زستان بۆ کارەبا دروستببێت سەرجەمیان چارەسەرببن، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش زیاتر ببێت.