ڕۆژی 25ی كانونی دووەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 967ی زایینی، (سەیفولدەولە حەمدانی) میری دەوڵەتی حەمدانی لە ناوچەی حەڵەبی شام كۆچی دوایی كردووە كە سەركردەیەكی بە دەسەڵات بوە.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1260ی زایینی، تاتارەكان پەلاماری شاری حەڵەبی سوریایان دا ‌و داگیریان كرد، كە لە پاش داگیركردنی شاری بەغدادی عێراق، یەكەم شاری ناوچەی شام بوو بكەوێتە ژێر دەستی مەغۆل ‌و تاتارەكان.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1348، بومەلەرزەیەكی بەهێز شانشینی نەمسای هەژاند كە بە هۆیەوە 5 هەزار كەس مردن ‌و هەزارانی تریش بریندار بوون دەیان هەزار هاووڵاتیش بێماڵا ‌و حاڵا بوون.
-    لە پاش كۆنترۆڵكردنی شاری ڤینیسیا واتە (بوندوقییە)، سوڵتان (محەمەد فاتیح)ی سوڵتانی عوسمانی ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1479 لەگەڵا بەرپرسانی ئەو شارەدا ڕێككەوت لە سەر ئەوەی پاشەكشە بكات بەو مەرجەی باج بدەن بە عوسمانییەكان.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1890، یەكەم باخچەی ئاژەڵان لە وڵاتانی عەرەبیدا كرایەوە كە ئەویش باخچەی ئاژەڵانی شاری جیزەی میسر بوو.
-    بە هۆی ناكۆكییە زۆرەكانی وڵاتانی زلهێزی جیهان بۆ دەستگرتن بە سەر ناوچە جیاجیاكانی جیهاندا، ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1914، جەنگی یەكەمی جیهانی دەستی پێكرد كە سەرەتا لە ئەوروپا هەڵگیرسا ‌و دواتر زۆربەی جیهانی گرتەوە ‌و تا ساڵی 1918 بەردەوام بوو، جەنگەكەش لەوەوە دەستی پێكرد كە ئیمپراتۆرییەتی نەمسای مەجەڕی لە بەرامبەر تیرۆركردنی جێنشینی نەمسادا لەلایەن خوێندكارێكی سربییەوە پەلاماری سربیای دا و داگیری كرد، لە بەرامبەریشدا ڕوسیا بە نیازبوو بەرەنگاری نەمساییەكان بێتەوە بەوەش هەریەكە لە ڕوسیا ‌و فەرەنسا ‌و ئەڵمانیا كەوتنە جەنگەوە ‌و دواتریش چەندین وڵاتی زلهێزی دیكەی جیهان كەوتنە جەنگەكەوە ‌و بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، كە سەرئەنجام زیاتر لە 8 ملیۆن ‌و 500 هەزار كەس كوژران، دوو هێندەی ئەو ژمارەیەش بریندار بوون ‌و زۆربەی ناوچە كشتوكاڵییەكانی جیهان وێرانكران ‌و برسێتیی ‌و نەخۆشی زۆربەی جیهانی گرتەوە.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1915، یەكەم پەیوەندیی تەلەفۆنیی لە جیهاندا ‌و لە سەر دەستی زانا ‌و داهێنەر (ئەلكساندەر گراهام بێڵا) بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا.
-    لە پاش كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی ‌و بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشە نێودەوڵەتییەكان، ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1919 ڕێكخراوی كۆمەڵەی گەلان (عوسبەتولئومەم) پێكهێنرا.
-    وەكو ناڕەزایەتییەك لە بەرامبەر داگیركاری بەریتانی كە ساڵی 1917 هاتبووە ناو خاكی عێراقەوە، ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1920، شۆڕشی بیست لە عێراق دەستی پێكرد كە سەرەتا لە شاری بەسرەوە پریشكەی شۆڕشەكە هەڵگیرسا ‌و دواتر زۆربەی ناوچەكانی تری عێراقی گرتەوە.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1926، هونەرمەند ‌و دەرهێنەری بەناوبانگی بواری سینەما لە میسر (یوسف شاهین) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە هونەری میسری كردووە.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1939، بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 8.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی (چیلان)ی كۆماری چیلیی هەژاند ‌و بە هۆیەوە 28 هەزار كەس كوژران، بێجگە لەوەش دەیان هەزاری دیكە بریندار بوون ‌و سەدان هەزار باڵەخانە ‌و تەلار ‌و خانووبەرەش داڕمان كە بە یەكێك لە بومەلەرزە وێرانكارەكان ئەژمار دەكرێت.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1952، هێزەكانی سوپای بەریتانیا پەلاماری شاری ئیسماعیلییەی میسریان دا لە بەرامبەریشدا پۆلیسی شاری ئیسماعیلییە ڕووبەڕوویان بووەوە، بەو هۆیەشەوە پێكدادان سەریهەڵدا ‌و دەیان پۆلیس لەلایەن بەریتانییەكانەوە كوژران، وێڕای برینداربوونی دەیانی تریش سەرجەم پۆلیسەكانی دیكە بە دیل گیران.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1971، (عیدی ئەمین) كودەتایەكی سەربازیی لە ئۆگەندا ئەنجامدا ‌و (میڵتۆن ئۆبۆتی)ی لەسەر كورسیی دەسەڵات لابرد.
-    لە پاش چارەكە سەدەیەك ململانێ ‌و ناكۆكی لە نێوان ژاپۆن ‌و یەكێتیی سۆڤێتدا، سەرئەنجام  ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1972، ڕێككەوتننامەیەكی ئاشتی لە نێوان تۆكیۆ ‌و مۆسكۆدا واژۆ كرا.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1980، (محەمەد ئەنوەر سادات)ی سەرۆكی میسر بە شێوەیەكی ڕەسمی ڕایگەیاند كە دوژمنایەتیی نێوان میسر ‌و ئیسرائیل كۆتایی پێهاتووە بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتێكی خستە بەردەم ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1984، (ڕۆبینهۆ)ی یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل لە دایك بووە، كە بەشداریی لە چەندین پاڵەوانێتیی تۆپی پێدا كردوە ‌و بە یاوەریی هاوڕێكانی چەندین خەڵات ‌و نازناویان بۆ وڵاتەكەیان بەدەست هێناوە.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1985، دەسەڵاتدارانی ڕژێمی بەعس دەستگیركراوەكانی كۆمیتەی ئاگری كەركوكیان لە سێدارە دا كە سەر بە كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان بوون ‌و پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرابوون.
-    لە تۆڵەی كوشتنی (مامە ڕیشە) ‌و هاوڕێكانیدا كە بە پیلانێكی حكومەتی عێراق لە بۆسەیەكدا كوژران، ئێوارەی ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1985، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە چەند ناوچەیەك پەلاماری سوپای بەعسیان دا ‌و دەیان سەربازیان كوشت.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1989، ئەدیب ‌و شاعیری كورد (مزەفەر سلێمان شەریف) بە هۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی قوڕگ لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كردووە.
-    لە میانی جەنگی دووەمی كەنداودا كە سوپای هاوپەیمانان كردیانە سەر ڕژێمی بەعس بۆ دەركردنی سوپای عێراق لە خاكی كوەیت، ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1991، یەكەم پارچەی خاكی كوەیت كە لە سوپای عێراق پاككرایەوە دورگەی (قاروە) بوو.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1995، لەلایەن ژمارەیەك كوردی نیشتەجێی تاراوگەوە كۆمەڵەیەكی تایبەت بە هونەری كوردی لە ناوچەی فریزڵاندی هۆڵەندا پێكهێنرا.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 1999، (حسێنی كوڕی تەڵاڵا)ی پاشای ئوردن بە بڕیارێكی پاشایەتی شازادە (حەسەن)ی برای كە جێنشینی تەختی پاشایەتی بوو لە جێنشینی خست ‌و لە شوێنی ئەو (عەبدوڵڵای دووەم)ی كوڕە گەورەی خۆی وەك جێنشین دەستنیشان كرد.
-    لە پاش چوار جار سزادانی بە لە سێدارەدان لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە بە تاوانی كۆمەڵكوژیی ‌و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 2010، (عەلی حەسەن مەجید)ی ناسراو بە عەلی كیمیاوی لە شاری بەغداد لە سێدارە درا.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، ڕاپەڕین ‌و شۆڕشی گەلی میسر لە دژی دەسەڵاتەكەی (حوسنی موبارەك) دەستی پێكرد كە بە شۆڕشی 25ی یەنایر ناسراوە، سەرەتای شۆڕشەكەش لە شاری قاهیرەوە سەریهەڵدا ‌و دواتر سەرجەم ناوچەكانی دیكەی میسری گرتەوە ‌و بووە هۆی ڕوخانی دەسەڵاتەكەی موبارەك.
-    دوای ئەوەی (نەجیب میقاتی) زۆرینەی دەنگەكانی پەرلەمانی بە دەست هێنا، ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، (میشال سلێمان)ی سەرۆكی لوبنان میقاتیی بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕاسپارد.
-    ڕۆژی 25ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، یاریزانی خلیسكێنەی هۆكی سەر سەهۆڵا (ئەرتۆ یافاناینن)ی فینلەندی كۆچی دوایی كردووە.
-    ئەمڕۆ لە میسر بە ڕۆژی شۆڕش لە قەڵەم دەدرێت ‌و لە هەمان كاتدا جەژنی پۆلیسە، لە عێراقیش یادی شۆڕشی بیست دەكرێتەوە.