- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1340ی زایینی، (ئیدواردی سێهەم)ی پاشای بەریتانیا وەكو پاشای فەرەنساش دەستنیشان كرا و حوكمی هەردوو وڵاتەكەی گرتە دەست.
- دوای داگیركردنی شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا (بوندوقییە) لەلایەن سوپای عوسمانییەكانەوە، ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1479، شاری (ئشكۆدرا)ی باكوری ئەلبانیاش كەوتە دەست سوپای عوسمانییەكان چونكە ئەو ناوچەیە پێشتر لە ژێر دەستی بوندوقییەكاندا بوو.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1500، دۆزەرەوەكانی ئیسپانیا بە سەرۆكایەتیی (بینزل) گەیشتنە كەناراوەكانی كیشوەری ئەمریكای باشور و خاكی ئێستای بەرازیلیان دۆزییەوە.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1699، پەیماننامەیەك لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و نەمسا و ڕوسیا و بوندوقییەدا مۆركرا كە بە پەیماننامەی (كارلۆفیتز) ناسراوە، بە گوێرەی ئەو پەیمانەش دەوڵەتی عوسمانی دەستبەرداری (مەجەڕ و هەرێمی ترانسیلڤانیا و شاری ئەزاق) بوو.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1781، شاعیر و نوسەری ناوداری ئەڵمانی (ئەخیم فۆن ئەرنیم) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە ئەدەب و كەلتووری ئەڵمانیا كردووە.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1785، (بنجامین فرانكلین)ی سەرۆكی ئەمریكا لە نامەیەكیدا كە بۆ كچەكەیی نوسیبوو، پەشیمانی خۆیی دەربڕی بەوەی كە لە جیاتی كەڵەشێری ڕۆمیی دروشمی بازی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڵبژاردووە.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1788، كەشتیگەلی بەریتانیا بە سەركردایەتیی (ئارسەر فیلیپ) بەرە و بەندەرەكانی ئوسترالیا بەڕێكەوت بە ئامانجی بنیاتنانی شاری سیدنی وەكو خاكی نوێ و هەمیشەیی ئەوروپییەكان لە كیشوەری ئوسترالیادا.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1837، ناوچەی (میشیگان) چووە پاڵا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بووە بیست و شەشهەمین ویلایەتی ئەمریكا، لە هەمان ڕۆژیشدا بەڵام ساڵی 1861، ویلایەتی (لویزیانا) لە ئەمریكا جیابووەوە.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1887، هێزەكانی حەبەشە لە جەنگێكی گەورەدا كە بە جەنگی (دوگالی) ناسراوە هێزەكانی ئیتاڵیایان تێكشكاند كە بە مەبەستی داگیركردن پەلاماری ئەو ناوچەیەیان دابوو.
- لە پاش دروستكردنی فڕۆكە و هەوڵە زۆرەكانی زانا و داهێنەران بۆ پێشخستنی ئەو بوارە، داهێنەرانی ئەمریكا فڕۆكەیەكی نوێیان دروستكرد كە دەیتوانی لەسەر ئاو بفڕێت و بنیشێتەوە، یەكەم كەسیش كە ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1911 بە سەركەوتوویی ئەو تاقیكردنەوەیەی ئەنجامدا (گلین كیرتس) بوو.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1918، (نیكۆلای چاوچیسكۆ)ی دیكتاتۆری ڕۆمانیا لە دایك بووە كە لە ماوەی حوكمڕانییەكەیدا چەندین تاوانی لە دژی گەلی رۆمانیا ئەنجام داوە.
- دوای ئەوەی ئەمریكا لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا بە شێوەیەكی ڕەسمیی جەنگی لە دژی بەرەی میحوەر ڕاگەیاند، ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1942، یەكە سەرەتاییەكانی سوپای ئەمریكا گەیشتنە ناو خاكی ئێرلەندای باكور بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە هێزەكانی هاوپەیمانان.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1946، شانشینی ئوردن سەربەخۆیی وەرگرت و لە ژێر دەستی داگیركاری بەریتانیا ڕزگاری بوو دواتریش بووە ئەندامی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1953، پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێشتر ناوی (پارتی دیموكراتی كورد – عێراق) بوو، سێهەمین كۆنگرەی خۆیی بە شێوەیەكی نهێنی لە شاری كەركوك سازكرد، كە تێیدا (مەلا مستەفای بارزان) وەكو سەرۆك و (ئیبراهیم ئەحمەد) وەكو سكرتێری ئەو پارتە هەڵبژێردران، هاوكات ڕۆژنامەی ڕەسمیی پارتیش ناوەكەی لە (ڕزگاری)یەوە گۆڕدرا بۆ (خەبات)، لەو كۆنگرەیەشدا بڕیاردرا چەند ڕێكخراوێكی پیشەیی دابمەزرێنرێن كە گرنگترینیان ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان بوو.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1962، زاناكانی بواری گەردونناسی كەشتییەكیان ڕەوانەی مانگ كرد بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و ئاشكراكردنی نهێنییەكانی سەر ڕووی مانگ بەڵام هەوڵەكە شكستی هێنا و ئامانجەكەی خۆیی نەپێكا.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1980، میسر و ئیسرائیل بە شێوەیەكی ڕەسمیی دەستیان بە پەیوەندیی دبلۆماتی كرد و دوای یەك ساڵیش لەو وادەیە ئیسرائیل ناوچەكانی سینا و عەریشی گێڕایەوە بۆ میسر.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1983، هێزەكانی ڕژێمی بەعس هێرشیان كردە سەر چەند گوندێكی سەر بە شاری مهابادی خۆرهەڵاتی كوردستان لەسەر سنورەكانی نێوان عێراق و ئێران، كە بە هۆیەوە نزیكەی 30 هاووڵاتی سڤیل كوژران و چەندین برینداریشی لێكەوتەوە.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1992، (بۆریس یەڵتسین)ی سەرۆكی پێشووتری ڕوسیا ڕایگەیاند حكومەتی مۆسكۆ بە شێوەیەكی یەكجاریی كۆتایی بە ئامانجكردنی شارەكانی ئەمریكا دەهێنێت بە چەكی ئەتۆمی.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 1992، ژمارە (1)ی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ لە شاری هەولێر بڵاوكرایەوە.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، (كۆندۆلیزا ڕایس) ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا وەكو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سوێندی یاسایی خوارد كە دووەم ژن بوو لە مێژووی ئەمریكادا پۆستی وەزیری دەرەوە بگرێتە دەست هەروەها یەكەم ژنی ڕەشپێستیش بوو بكرێتە وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، حكومەتی توركیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریكای لە ئەنكەرە كرد و نیگەرانیی توركیای پێڕاگەیاند بەرامبەر بە گەڕانەوەی ئاوارە كوردەكان بۆ سەر زێدی باو و باپیرانیان لە شاری كەركوك، لە هەمان ڕۆژیشدا هەشت بنكەی دەنگدان لە ناو شاری كەركوك تەقێنرانەوە.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 2008، سیاسەتمەدار و دامەزرێنەری بەرەی گەل بۆ ڕزگاریی فەڵەستین (جۆرج حەبەش) لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، ڕێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، بە هۆی سەركوتكردنی خۆپیشاندانی جەماوەری عێراقەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ئەو وڵاتە بەرەو عەسكەرتارییەت هەنگاو دەنێت و سنوری ئازادییەكان و مافی مرۆڤ بەرتەسك دەكاتەوە.
- ڕۆژی 26ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، تێكۆشەر و خەباتگێڕی فەڵەستینی (بەهجەت علیان عەبدولعەزیز علیان) ناسراو بە (بەهجەت ئەبوغرێبە) لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە لە زۆربەی شۆڕش و ڕاپەڕینەكانی گەلی فەڵەستیندا بەشداریی كردووە.
- ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی گومرگ ناسراوە كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە و توێژینەوە لە بارەی گومرگ لە نێوان وڵاتانی جیهان و چارەسەركردنی كۆسپەكان، لە كۆریاش ئەمڕۆ بە سەرەتای ساڵنامەی كۆری ئەژمار دەكرێت، هاوكات هەر ئەمڕۆش لە ئوسترالیا بە ڕۆژی نیشتمانیی لە قەڵەم دەدرێت، لە هیندستانیش بە ڕۆژی كۆماریی ئەژمار دەكرێت، لای ئۆگەندییەكانیش ئەمڕۆ ڕۆژی سەربەخۆییە.