- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1479ی زایینی، پەیماننامەیەك لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و كۆماری بوندوقییە واتە (ڤینیسیا)دا مۆر كرا بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی، ئەو پەیماننامەیەش بە یەكەم هەنگاوی عوسمانییەكان دەژمێردرێت لە بواری سیاسیی ئابوریدا كە لەگەڵا وڵاتانی ئەوروپادا ئەنجامی دابێت.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1788، بەریتانیا یەكەم كۆلۆنیالی خۆیی لە كیشوەری ئوسترالیا و لە ناوچەی (بۆتانی بای) دامەزراند.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1846، شەڕێكی گەورە لە نێوان سوپای بەریتانیا و چەكدارەكانی (سیخ)ی هیندیدا ڕوویدا كە بە جەنگی (ئەلیوال) ناسراوە و لە ئەنجامدا سوپای بەریتانیا سەركەوتن بەو هۆیەشەوە ئینگلیزەكان دەستیان بەسەر هیندستاندا گرت.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1871، كۆتایی بەو جەنگە هات كە ماوەیەكی زۆر بوو لە نێوان بروسییەكان و فەرەنسییەكاندا هەڵگیرسابوو ئەنجامەكەشی بە خۆبەدەستەوەدانی فەرەنسا كۆتایی هات.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1887، لە فەرەنسا دەست بە بنیاتنانی بورجی (ئیڤڵا) كرا كە بە یەكێك لە حەوت شتە سەرسوڕهێنەرەكەی جیهان ئەژمار دەكرێت.
- دوای ئەوەی لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئیسپانیا و ئەمریكادا بۆ ماوەی 11 ساڵا كوبا كەوتە ژێر دەستی ئەمریكییەكان، ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1909 هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە خاكی كوبا پاشەكشەیان كرد.
- دوای سەركەوتنی شۆڕشی بەڵشەوی لە ڕوسیا، ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1919 سوپای سور لە ڕوسیا پێكهێنرا بە مەبەستی پاراستنی سیستمی سیاسی و پارێزگاریكردن لە سنورەكانی یەكێتیی سۆڤێت لە هەر هەڕەشەیەكی دەرەكی.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1924، (سەعد زەغلول) یەكەم كابینەی وەزاریی لە میسر پێكهێنا.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1942، هێزەكانی سوپای ژاپۆن پەلاماری شاری (شانگهای) چینیان دا و پاش شەڕێكی سەخت داگیریان كرد.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1950، (حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە)ی پاشای بەحرەین لە دایك بووە كە ساڵی 2002 لە پاش مردنی باوكی چووەتە سەر كورسیی دەسەڵات.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1955، (نیكۆڵا ساركۆزی) سەرۆك كۆماری پێشووی فەرەنسا لە دایك بووە كە لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2012 پۆستی سەرۆكی وڵاتی لە دەستدا بووە.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1956، یەكەم ئاژانسی هەواڵا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستكرا كە ئەویش ئاژانسی هەواڵی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوو، بارەگاكەشی لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر بوو.
- دوای مۆركردنی پەیماننامەی ئاشتی لە نێوان ڤێتنامییەكان و ئەمریكادا، بەرەبەیانی ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1973 شەڕكردن لە بەرەكانی جەنگدا لە ڤێتنام بە یەكجاریی ڕاگیرا.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1986، كەشتیی ئاسمانیی (چالنجەر) ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا بەڵام بە هۆی هەڵەیەكی تەكنیكییەوە لە پاش هەڵدانی بۆ ئاسمان تەقییەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لە دەست دا.
- لە پاش سەركەوتنی ڕاپەڕینە جەماوەرییەكەی گەلی كوردستان لە دژی ڕژێمی بەعس، ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1992 بە بڕیارێكی بەرەی كوردستانی دادگای باڵای كوردستانی هەڵوەشێنرایەوە.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1994، فڕۆكەكانی سوپای توركیا هێرشیان كردە سەر ئۆردوگای ناوچەی زەڵێ كە بە هۆیەوە نزیكەی 30 كەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەكی زۆیش بریندار بوون.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1996، ئەدیب و شاعیری ناوداری ڕوسیا (یوسف ئەلكسەندەرۆفیچ برۆدسكی) كۆچی دوایی كردووە كە لە ساڵی 1987دا خەڵاتی نۆبڵی بۆ بواری ئاداب پێبەخشراوە.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 1999، كۆمپانیای فۆردی ئەمریكی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل كۆمپانیای ڤۆڵڤۆی سویدی كڕییەوە و هەردوو كۆمپانیاكە یەكیان گرت.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 2006، بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باشوری دورگەی سۆمەترەی ئیندۆنیزیا ڕوویدا كە بووە هۆی تسنۆماییەكی بچوك بەڵام بێجگە لە چەند زیانێكی مادیی و دارایی لە كەناراوەكاندا هیچ زیانێكی گیانیی بەدواوە نەبوو.
- لە پاش هەڵگیرسانی ڕاپەڕین و شۆڕشی گەلی میسر لە دژی دەسەڵاتەكەی (حوسنی موبارەك)، ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، ڕاپەڕین سەرجەم ناوچەكانی میسری گرتەوە و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر بنكەكانی پۆلیس و بارەگاكانی پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە.
- ڕۆژی 28ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆنگرەی نەتەوەیی پارت و كەسایەتییەكانی خۆرئاوای كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد كە 11 هێز و لایەنی سیاسی و نزیكەی 200 كەسایەتیی سیاسی بەشدارییان تێدا كرد، بە مەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێكی هاوبەش بۆ گۆڕانكارییەكانی سوریا و یەكخستنی هەڵوێستەكان.
- ئەمڕۆ لە جەزائیر بە ڕۆژی بازرگانی ناسراوە، هەر ئەمڕۆش لە كوردستان وادەی ناشتنی نەمامە بەردارەكان دەست پێدەكات.