پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ لیژنەی پلانی ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێكی هەنووكەیی دەكەن.
ڕۆژی سێشەممە 28/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیی كرد لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پلانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پێكەوە كۆبوونەوە بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێك.
لە میانی دیدارێكی هاوبەشدا گفتوگۆ كرا لە بارەی دوایین هەوڵەكانی دروستكردنی پڕۆژەی شەقامی (١٠٠م)ی سلێمانی و پرۆژەی داون سەنتەر كە بڕیارە لە شوێنی سایلۆ كۆنەكەی شاری سلێمانی دروست بكرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر هەوڵدانی زیاتر بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو دوو پرۆژە گرنگە و پەلەكردن لە جێبەجێكردنیان.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber