- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1649ی زایینی، (چارلزی یەكەم)ی پاشای بەریتانیا لە سێدارە دراوە كە پێشتر لەلایەن شۆڕشگێڕەكانەوە دەستگیر كرابوو.
- لە پاش جەنگێكی هەشتا ساڵەیی لە نێوان هۆڵەندا و ئیسپانیادا، سەرئەنجام ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1684، ڕێككەوتننامەیەكی ئاشتی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا مۆر كرا كە بە ڕێككەوتننامەی (مۆنستەر) ناسراوە.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1835، لە ناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرای ئەمریكادا هەوڵی تیرۆركردنی (ئەندرۆ جاكسۆن)ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان درا كە ئەوەش بە یەكەم هەوڵ بۆ تیرۆركردنی سەرۆكێكی ئەمریكی ئەژمار دەكرێت.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1855، دەوڵەتی عوسمانی هێزێكی زۆری ڕەوانەی ناوچەی بەدلیس لە باكوری كوردستان كرد بە مەبەستی پاراستنی ئەو شارە لە دەست شۆڕشگێڕانی كورد كە دەیانویست شارەكە لەژێر دەستی داگیركار ڕزگار بكەن.
- پاش دامركاندنەوەی شۆڕی ئەحمەد عورابی لە میسر و دوورخستنەوەی سەركردە و ئەندامەكانی شۆڕش، ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1893، خدێوی (عەباس حیلمی دووەم) فەرمانڕەوای میسر بڕیاریدا لە ئەندامانی شۆڕشی عورابی خۆش ببێت و لە تاراوگەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ میسر.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1933، (ئەدۆڵف هێتلەر) وەكو ڕاوێژكاری ئەڵمانیا هەڵبژێردرا و بووە سەركردەی (ڕایخی سێهەم).
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1941، (دیك چینی) لە دایك بووە كە سیناتۆرێكی بەناوبانگی ئەمریكایە و لە سەردەمی (جۆرج بوش)ی كوڕدا پۆستی جێگری سەرۆكی ئەمریكای لە دەست دا بووە و یەكێكیشە لە كەسە كاریگەرەكان لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكادا.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1948، (مەهاتما گاندی) ڕابەری هیندەكان بە دەستی یەكێك لە هیندۆسە توندڕەوەكان تیرۆر كرا ئەو كارەش گرژیی لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا دروست كرد.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1956، ئەڵمانیای خۆرهەڵات بووە ئەندامی هاوپەیمانێتیی (وارشۆ) كە لەلایەن یەكێتیی سۆڤێتەوە ڕابەرایەتی دەكرا و ڕكابەری سەرەكیی پەیمانی باكوری ئەتڵەنتی (ناتۆ) بوو.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1962، (عەبدوڵڵای دووەم)ی پاشای ئوردن و كوڕە گەورەی (حسێن بن تەڵاڵا)ی پاشای پێشووی ئەو وڵاتە لە دایك بووە، كە دوای مردنی باوكی چووەتە سەر كورسیی دەسەڵات.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1976، دادگای ئیسرائیل ڕازامەندیی پیشاندا لەسەر ئەوەی جولەكەكان نوێژ لە مزگەوتی ئەقسادا بكەن هەر كاتێك خۆیان پێیان خۆش بێت، ئەوەش ناڕەزایەتیی زۆری لای موسڵمانەكان دروست كرد و پێكدادان لە نێوان موسڵمانەكانی فەڵەستین و جولەكەكاندا دروست بوو.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1982، (ڕەئفەت هەجان) كە سیخوڕێكی میسری بووە لە ئیسرایلدا كۆچی دوایی كردووە، هەجان توانیویەتی بە شێوەیەكی سەركەوتووانە دزە بكاتە ناو دەزگا هەستیارەكانی ئیسرائیلەوە.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 1997، شێخ (عوسمان سیراجەدین نەقشبەندی) لە شاری ئیستانبوڵی توركیا كۆچی دوایی كردووە، كە زانایەكی گەورەی ئیسلام و ڕابەری تەریقەتی نەقشبەندی بووە.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 2003، حكومەتی بەلجیكا ڕەزامەندیی پیشاندا لەسەر ئەنجامدانی هاوسەرێتیی لە نێوان دوو كەس كە لە هەمان ڕەگەز بن.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە گشتییەكانی عێراق دەستی پێكرد، لە هەمان ڕۆژیشدا بزوتنەوەی ڕیفراندۆمی كوردستان دەستی بە پرۆسەی ئیمزا كۆكردنەوە كرد بە مەبەستی وەرگرتنی ڕای جەماوەری كوردستان لەسەر پرسی چارەی خۆنوسین.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 2010، سیاسەتمەدار و ئەكادیمیی میسری (عزەدین ئیبراهیم) لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بووە لە ڕابەرەكانی ئیخوان موسلمینی میسر و خاوەنی چەندین بەرهەمی بە پێزە.
- ڕۆژی 30ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، سیاسەتمەدار و چالاكوانی جەزائیری (عەبدولحەمید مەهری) لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
- ئەمڕۆ لە عێراق بە ڕۆژی دیموكراتی لە قەڵەم دەدرێت وەكو یەكەم هەڵبژاردنی دیموكراتی لە مێژووی عێراقدا كە ساڵی 2005 لەم ڕۆژەدا پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراقی پاش ڕژێمی بەعس بەڕێوەچوو، لەلای كلێسای قیبتییەكانیش بە ڕۆژی قوربانیدان بۆ (ئەنتۆنیۆسی گەورە) لە قەڵەم دەدرێت.