دوێنی پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌سه‌فیری وڵاتی ڤاتیكان له‌عێراق و ئۆردن، دوای گۆڕینه‌وه‌ی خه‌ڵاتی مێژووی له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه، بڕیاره سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكی مێژووی سلێمانی بكرێت و شاندی میوان چه‌ند ڕۆژێك له‌سلێمانی بمێننه‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ 4-5- 201 به‌ڕێز دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی، له‌فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی پێشوازیكرد له‌سه‌فیری وڵاتی ڤاتیكان له‌عێراقی و ئوردن، دوای پشویه‌ك ئه‌مڕۆ 5-5-2016 له‌بینای پارێزگای سلێمانی به‌ڕێز پارێزگار پێشوازیكردهوه له‌شاندی وڵاتی ڤاتیكان و له‌و دیداره‌دا باس له‌ڕه‌وشی ئێستای پارێزگای سلێمانی و ئه‌و ئازادی و یه‌كسانی و ئاشته‌واییه كرا كه‌له‌نێوان پێكهاته جیاجیاكانی سلێمانیدا هه‌یه، سه‌فیری ڤاتیكانیش بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بمێنێته‌وه و سه‌ردانی شوێنه مێژووی و كلتورییه‌كان و كه‌نیسه‌ی ماریوسفبكات، له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی ئاواره مه‌سیحییه‌كانی پارێزگاكهبێت.
دواتر دیارییه‌كی مێژووی سه‌رایی سلێمانی پێشكه‌ش بهسهفیری وڵاتی ڤاتیكان كرا‌و له‌لای خۆیه‌وه سه‌فیری ڤاتیكان وێرای خۆشحاڵی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی، دیارییه‌كی مێژووی وڵاتی ڤاتیكانی پێشكه‌ش به‌پارێزگاری سلێمانیكرد، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی بۆ ئاواره مه‌سیحه‌كان و ئه‌و كه‌شه ئاشتیانه‌ی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ره‌خساندووه.
پارێزگای سلێمانی خۆی له‌چه‌ندین پێكهاته‌ی وه‌ك موسڵمان و مه‌سیحی و كاكه‌ی و ئێزیدی و زه‌رده‌شتی و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی كه‌می تر گرتوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كان به‌پله‌ی دووه‌م دێن له‌دوای ڕێژه‌ی مسوڵمانانه‌وه، گرنگییه‌كی تایبه‌تی خۆیان پێدراوه به‌جۆرێك، نوێنه‌ریان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش بۆ دیاریكراوه.