پارێزگاری سلێمانی دەگاتە بەریتانیا و لەگەڵ بەرپرسانی شاری نۆتینگهام و سەرۆكی شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی یونسكۆ كۆدەبێتەوە، هەردوو شاری سلێمانی و نۆتینگهام هەماهەنگیی كەلتوری دەكەن.
رۆژی شەممە 1/2/2020 د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە شاری نۆتینگهامی بەریتانیا لەگەڵ بەڕێزان پارێزگار خاتوو كۆنسیلۆر ڕۆسێماری و خاتوو ساندییپ ماهال سەرۆكی ئێستای شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی یونسكۆ و چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەوانیی نۆتینگهام لە بواری كەلتوردا كۆبووەوە و گفتوگۆ كرا لە بارەی هەماهەنگیی لە بواری كەلتوریدا.
لە كۆبونەوەكەدا بە وردی پلان بۆ كاری هاوبەشی شارە ئەدەبییەكانی بەریتانیا و جیهان دانرا و بە گەرمیی پیرۆزبایی خۆیانیان پێشكەش بە شاری سلێمانی كرد وەك شارێكی داهێنەری ئەدەب لە سەر ئاستی جیهان، لەلایەن پارێزگاری سلێمانیشەوە (٦٠) كتێبی تایبەت بە كورد و كوردستان بە زمانی ئینگلیزیی پێشكەش بە كتێبخانەی نیشتمانیی نۆتینگهام كران.
پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی تایبەتی شاری سلێمانیی پێشكەشكردن و خەڵاتی تایبەتیی پارێزگاری نۆتینگهامیش پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی كرا.
لە میانی سەردانەكەیدا بۆ شاری نۆتینگهام، ئەنجومەنی شارەوانیی شاری نۆتینگهامیش خەڵاتی تایبەتیان پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی كرد، دواتر پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز خاتوو ساندییپ ماهال سەرۆكی ئێستای شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی یونسكۆ كتێبخانەكانی شارەكەیان بەسەر كردەوە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber