- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1109ی زایینی، (خەتیبی تەبرێزی) كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بووە لە زانا گەورەكانی زمان و وێژەی فارسی و ئێرانی لە سەدەی دوانزدەهەمدا.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1260، شاری دیمەشقی پایتەختی شام كەوتە دەست سوپای تاتارەكان و بە سەركردایەتیی (كەتبەغا)ی یەكێك لە سەركردەكانی هۆلاكۆ داگیر كرا.
- دوای جەنگێكی درێژخایەن لە نێوان ئەمریكا و مەكسیكدا سەرئەنجام ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1848، هەردوو دەسەڵاتی مەكسیك و ئەمریكا پەیماننامەیەكیان بە ناوی (گوادالۆب هێلداگۆ)ەوە مۆر كرد بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە ناكۆكیی و جەنگی نێوانیان.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1878، حكومەتی یۆنان چووە پاڵا ئیمپراتۆریەتی ڕوسیا و جەنگی لە دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیاند.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1882، نوسەر و شاعیری بە ناوبانگی ئێرلەندی (جیمس جۆیس) لە دایك بووە كە بەرهەمەكانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراون.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1910، (بوتروس غالی) سەرۆك وەزیرانی میسر لەلایەن (ئیبراهیم وەردانی)یەوە تیرۆر كرا.
- دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر وەرگرتنی پۆستی ڕاوێژكاری ئەڵمانیادا لەلایەن (ئەدۆڵف هێتلەر)ەوە، ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1933 هێتلەر پەرلەمانی ئەڵمانیای هەڵوەشاندەوە.
- لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا و پاش تێكشكانی سوپای ئەڵمانەكان لە شاری ستالینگرادی ڕوسیا، ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1943 سەركردە و فەرماندەكانی سوپای ئەڵمانیا خۆیان ڕادەستی سوپای یەكێتیی سۆڤێت كرد.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1952، یەكەم ڕاپەڕینی گەلی فەڵەستین لە دژی ئیسرائیل دەستی پێكرد.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1965، كنێستی ئیسرائیلی یاسایەكی دەركرد كە بە گوێرەی ئەو یاسایە دەسەڵاتی تەلئەبیب دەتوانێت دەست بە سەر موڵك و ماڵەكانی ئەوقافی ئیسلامیی فەڵەستینیدا بگرێت.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1970، نوسەر و فەیلەسوفی ناوداری ئینگلیزی (بیرتراند ڕاسڵا) كۆچی دوایی كردووە كە بە هۆی كارە ناوازەكانیەوە لەساڵی 1950دا خەڵاتی نۆبڵی بۆ بواری ئاداب پێبەخشراوە.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1971، (عیدی ئەمین) لە ڕێگەی كودەتایەكی سەربازییەوە دەسەڵاتی ئۆگەندای گرتە دەست و دەستی بە پاكسازیی كرد لە دژی نەیارەكانی.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1977، خاتوونی شۆخ و شەنگ و دانسەر و گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی (شاكیرا) لە دایك بووە كە بە ڕەچەڵەك لوبنانییە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.
- دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلول و هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلی باشوری كوردستان لە دژی ڕژێمی بەعس، ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1978 یەكەم شەڕی ڕووبەڕوو لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراقدا ڕوویدا.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1982، هێزە ئەمنییەكانی ڕژێمی سوریا بە سەركردایەتیی (ڕەفعەت ئەسەد) پەلاماری خەڵكی حەمایان دا و كەوتنە كوشتنی دانیشتوانەكەی كە دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو ئەو پەلامارەش بە قەسابخانەی حەما ناسراوە كە سەدان قوربانیی لێكەوتەوە.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1987، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا (جیرارد پیكەی) لە دایك بووە.
- دوای داگیركردنی خاكی ئەفغانستان بۆ ماوەی نۆ ساڵا، ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1989، دوایین كاروانی سەربازیی سوپای یەكێتیی سۆڤێت خاكی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستانیان بەجێهێشت.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1995، (دانیال میتران) هاوسەری سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا لەگەڵا (كلاوس كینگڵا) وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەڵمانیا، داوایان لە بەرپرسانی پارتی و یەكێتی كرد شەڕی براكوژی لە باشوری كوردستان ڕابگرن.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 2006، كەشتیی نەفەرهەڵگری سەلام 98 كە لە ئاوەكانی نێوان میسر و سعودییەدا لە دەریای سوردا كاری دەكرد ژێرئاو كەوت و بەو هۆیەوە زیاتر لە هەزار كەس بوونە قوربانیی.
- لە میانی خۆپیشاندانەكانی میسردا دژی دەسەڵاتەكەی (حوسنی موبارەك)، ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 2011 لایەنگرانی سەر بە پارتەكەی موبارەك بە سواری ئەسپ و حوشتر هەڵیانكوتایە سەر مەیدانی تەحریر لە شاری قاهیرە بە ئامانجی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكان، بەو هۆیەشەوە پشێویی كەوتەوە و لە ئاكامدا دەیان هاووڵاتی بریندار بوون.
- ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی 2012، سیاسەتمەدار و دبلۆماتكار و تێكۆشەری لوبنانی (نەسیب لەحود) لە تەمەنی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا بووەتە وەزیر و دواتریش وەكو ئەندامی پەرلەمانی لوبنان هەڵبژێردراوە.
- ئەمڕۆ لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كەنەدا بە ڕۆژی (گراوند هۆگ) ناسراوە كە بە واتای جەژنی مشك دێت بۆ ئەو مەبەستەش ساڵانە ئاهەنگ ساز دەكرێت و چاودێریی مشكەكان دەكرێت، چونكە ئەگەر لە هێلانەكانیان بێنە دەرەوە ئەوا واتای خۆشبوونی كەشوهەوا دەگەیەنێت و جوتیارەكان ئامادەكاریی بۆ هاتنی وەرزی بەهار دەكەن، هەر ئەمڕۆش بە ڕۆژی جیهانیی ناوچە شێدارەكان ئەژمار دەكرێت.