لیژنەی تەواوكردنی شارۆچكە پیشەسازییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی پرۆسەی بنیاتنانی شارۆچكە پیشەسازییەكان یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا.
رۆژی سێشەممە 4/2/2020، بە سەرپەرشتیی بەڕێز ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری و سەرۆكی لیژنەكە وە بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنە هەریەكە لە عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرت و محەمەد جەبار شەمسەدین بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی و عەزیز سەعید بەڕێوەبەری وەبەرهێنان و سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانیی و پیشەسازی، لیژنەی سەرپەرشتیاری تەواوكردنی شارۆچكە پیشەسازییەكان لە دیوانی پارێزگا كۆبوونەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بە ئامانجی پەلەكردن لە جێبەجێكردن و تەواوكردنی شارۆچكە پیشەسازییەكان لە هەردوو دەروازەی سنوریی باشماخ و پەروێزخان و شارۆچكەی پیشەسازیی نێوان سلێمانی – عەربەت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كۆبوونەوەكان بەردەوامییان هەبێت و چارەسەری تەواوی كێشەكان بكرێت، بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا دەست بە بنیاتنانی شارۆچكە پیشەسازییەكان بكرێت، بە ئامانجی رەخساندنی هەلی كار و بووژانەوەی ئابوریی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
ئەوەش لە كاتێكدایە بە فەرمانی ژمارە (16081 / 19) لە رۆژی 1/12/2019دا كە واژۆی بەڕێز پارێزگاری سلێمانیی لەسەرە، بڕیار دراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ سەرپەرشتیكردنی بنیاتنانی شارۆچكە پیشەسازییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم ئەو پرۆسەیە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber