خەمڵاندن بۆ دانیشتوانى کەمپەکان دەکرێت

پارێزگای سلێمانی

لە نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکانى سلێمانى, بەسەرپەرەشتى باباڕەسوڵ غەفور بەڕێوەبەرى نوسینگەو ئامادەبوونى بەرێوەبەرى کەمپەکانى عەربەت و ئاشتى و نوێنەرى ئامارى سلێمانى و نوێنەرانى رێکخراوى WFP گفتوگۆ کرا لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێرکردنى ئەو ئاوارەو پەنابەرانەى لە کەمپەکانى ئاشتى و عەربەت نیشتەجێن.

پرۆسەکە لەڕێگەى ئامارى سلێمانییەوە بەرێوەدەبرێت و لەماوەى ٢٠ رۆژدا ٢٤٠٠ خێزانى ئەو کەمپانە بەسەردەکرێتەوەو خەمڵاندن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت بەمەبەستى پێدانى خۆراک پێیان لەلایەن رێکخراوى WFP یەوە.