شەقامی نێوان وارماوە ‌و دەربەندیخان فراوان دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی بودجەی پێویست بۆ فراوانكردنی شەقامی سەرەكیی نێوان قەزای دەربەندیخان ‌و ناحیەی وارماوە تەرخان دەكات ‌و پرۆژەكە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەسەر فەرمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، رۆژی سێشەممە 4/2/2020 پرۆژەی فراوانكردنی شەقامی سەرەكیی (وارماوە - دەربەندیخان) كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە ‌و دەستكرا بە كاركردن لە پرۆژەكەدا.
پرۆژەی شەقامی وارماوە – دەربەندیخان بڕی 100 ملیۆن دیناری لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی  بۆ تەرخان كراوە و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی (وارماوە) ئەنجام دەدرێت، فراوانكردنی شەقامەكەش كاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ ‌و لە هەمان كاتدا كارئاسانیی زۆر دەكات بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیانی سنورەكە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber