كۆبوونه‌وه‌ی كڵاسته‌ری ته‌ندروستی به‌رێوه‌چوو

پارێزگای سلێمانی

له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی به‌رێوه‌چوو.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێرای هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ به‌كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو، چه‌ند بابه‌تێكی تری په‌یوه‌ست به‌ ته‌ندروستی ئاواره‌و په‌نابه‌رانه‌وه‌ خرانه‌ به‌رباس و بریاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا تیمی ته‌ندروستی كه‌ركوك سه‌رپه‌ره‌شتی كه‌مپی ئاواره‌كانی عه‌ربه‌ت بكات، هه‌روه‌ها رێكخراوی هێڤی كلینكی كه‌مپی ئاشتی به‌رێوه‌به‌رێت به‌شێوه‌ی 24 كاتژمێری له‌ جێگه‌ی رێكخراوی ئیمرجنسی.

هه‌ر  كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ورد باس له‌ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كرۆنای نوێ و مه‌ترسییه‌كانی و چۆنێتی خۆپاراستن لێی گفتوگۆی له‌سه‌ركرا.