ڕۆژی 8ی شوبات

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1265ی زایینی، (هۆلاكۆ خان) یەكێك لە سەركردە بەناوبانگەكانی ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل كۆچی دوایی كردووە كە ڕۆڵێكی زۆری بینیوە لە فراوانكردنی دەسەڵاتی مەغۆلەكان ‌و داگیركردنی ناوچەكانی كیشوەری ئاسیادا.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1404، (قوستەنتینی یانزدەهەم) لە دایك بووە كە یەكێك بووە لە فەرمانڕەوا بەناوبانگەكانی ئیمپراتۆرییەتی بێزەنتی.
-    بە هۆی ئەوەی كە پیلانی بۆ كوشتنی (ئەلیزابێسی یەكەم)ی پاشای بەریتانیا داڕشتبوو، ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1587، (ماری ستیوارت)ی فەرمانڕەوای سكۆتلەندا دوای بەسەربردنی 19 ساڵا زیندانی لە سێدارە درا.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1904، شەڕێكی گەورە لە نێوان ڕوسیا ‌و ژاپۆندا هەڵگیرسا بە هۆی ئەوەی ڕوسیا پلانێكی ژاپۆنی بۆ دابەشكردنی مەنشوریا ‌و كۆریا لە نێوان ئەو دوو ئیمپراتۆرییەتەدا ڕەتكردەوە.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1930، شاعیر ‌و نوسەری بەناوبانگی ئەڵمانی خاتوو (ئیڤا شتریتماتەر) لە دایك بووە كە ساڵی 2011 كۆچی دوایی كردووە ‌و لەپاش خۆی چەندین بەرهەمی بەپێزی بەجێهێشتووە.
-    دوای پێكهێنانی هەردوو دەوڵەتی سوریا ‌و عەرەبستانی سعودی، ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1945، (شوكری قوەتلی) سەرۆكی سوریا بۆ یەكەمجار سەردانی عەرەبستانی كرد بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ڕیاز ‌و دیمەشق.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1963، بەعسییەكان كودەتایەكیان بەسەر (عەبدولكەریم قاسم)ی سەرۆك كۆماری عێراقدا ئەنجامدا ئەنجامەكەشی كوشتنی قاسم ‌و هاتنەسەر كاری (عەبدولسەلام عارف) بوو.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1978، پاش ئەوەی شێخ (جابر ئەحمەد سوباح) بووە میری كوەیت شێخ (سەعد عەبدوڵڵا سالم سوباح)ی ئامۆزای ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەت.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1985، یەكەم مانگی دەستكردی عەرەبی بە ناوی (عەرەبسات) ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا كە چەند وڵاتێك خاوەندارێتییان دەكرد.
-    ئێوارەی ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1987، مەفرەزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سەر ڕێگەی دوزخورماتوو -  قادر كەرەم پەلاماری كاروانێكی سوپای عێراقیان دا ‌و لە ئەنجامدا ژمارەیەك سەرباز كوژران ‌و ژمارەیەكی دیكەشیان لێ‌ بەدیل گیرا.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1993، هونەرمەند ‌و ئەكتەری ناوداری میسری (موحسن سەرحان) كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا بەشداریی لە چەندین بەرهەمی هونەریدا كردوە.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 2003، بە پیلانێكی گرووپی ئەنسارولئیسلام لە ناوچەی شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی (شەوكەتی حاجی موشیر) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵا چەند یاوەرێكیدا لە گوندی (گامێش تەپە)ی نزیك قەزای سەیدسادق تیرۆركران.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 2004، (كۆمەڵەی عاد)ی ئیسرائیلی بە زەبری هێز چەند ماڵێكی دەوروبەری مزگەوتی ئەقسای بە موسڵمانەكان چۆڵكرد ئەوەش ناڕەزایەتییەكی زۆری لای موسڵمانەكانی فەڵەستین لێكەوتەوە ‌و پێكدادان دروست بوو لە نێوان موسڵمان ‌و هێزەكانی ئیسرائیلدا.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 2005، یەكەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ‌و وڵاتانی دەرەوەدا بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 2008دا، نوسەر ‌و ڕەخنەگر ‌و ڕۆژنامەنوسی میسری (محەمەد ڕەجا نەقاش) لە تەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە ڕۆڵی زۆری بینیوە لە بەرەوپێشبردنی كاری ڕۆژنامەگەریی ‌و میدیا لە میسردا.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 2010، هونەرمەند ‌و ئەكتەر ‌و دەرهێنەری ناوداری سوریایی (هانی ڕۆمانی) لە تەمەنی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا بەشداریی لە دەیان فیلم ‌و زنجیرەی درامادا كردووە ‌و كاری دەرهێنانیشی بۆ چەندین فیلم ئەنجامداوە.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 2012، لە درێژەی شۆڕشی گەلانی سوریادا لە دژی دەسەڵاتەكەی (بەشار ئەسەد) هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە پەلاماری شاری (حمس)یان دا كە بە هۆیەوە زیاتر لە سەد هاووڵاتی كوژران ‌و سەدانی تریش بریندار بوون.
-    ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 2012، بە هۆی زیادبوونی توندوتیژییەكان لە سوریادا كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی هۆشداریی دایە نێردەی كۆمكارەكە بۆ سوریا بە زووترین كات خاكی سوریا بەجێبهێڵن.
-    ئەمڕۆ لە سلۆڤینیا بە ڕۆژی پریسیرین ئەژمار دەكرێت كە بۆنەیەكی نیشتمانییە ‌و ساڵانە لەم ڕۆژەدا بۆنە ‌و مەراسیمی گەورەی بۆ ڕێكدەخرێت، هەر ئەمڕۆش لەلای ئایینزاكانی بودایی بە ڕۆژی نێرڤانا لە قەڵەم دەدرێت كە مەبەست لێی مردنی بودایە ‌و بە بۆچوونی شوێنكەوتوانیشی ڕزگاربوونیەتی لە ئازارەكانی جەستە ‌و گەیشتنە بە جیهانی هەتاهەتایی، ئەم ڕۆژە لە چەندین وڵاتی خۆرهەڵاتی كیشوەری ئاسیادا یاد دەكرێتەوە ‌و چەندین سروتی ئایینی لەلایەن بوداییەكانەوە ئەنجام دەدرێن.