چلەی ماتەمینیی ئاسۆ عومەر بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

مەراسمێك بۆ چلەی ماتەمینیی هونەرمەندی كۆچكردوو ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش خزمەتە مێدیایی ‌و ئەدەبیی ‌و هونەرییەكانی بەرز دەنرخێنێت.
ڕۆژی هەینی 7/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە مەراسیمی چلەی ماتەمینیی هونەرمەند و مێدیاكار كاكە ئاسۆ عومەر سوارەدا.
لە میانی مەراسیمەكەدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتییەكانی شاری سلێمانی ‌و هونەردۆستان ‌و روناكبیران ‌و كەسوكاری كۆچكردوو بەڕێوەچوو، چەند چالاكییەك بەڕێوەچوون تێیدا ژیاننامەی هونەرمەندی كۆچكردوو خرایەڕوو لە خزمەتكردنی كایە جیاجیاكاندا ‌و هەوڵ ‌و ماندووبوون ‌و خزمەتەكانی خرانەڕوو.
پارێزگاری سلێمانی خزمەتەكانی هونەرمەند ئاسۆ عومەری بەرز نرخاند ‌و لەدەستدانیشی بە خەسارەتێكی گەورە لەقەڵەمدا ‌و دووبارە سەرەخۆشیی لە كەسوكارەكەی كرد.
هونەرمەند ‌و مێدیاكار ئاسۆ عومەر سوارە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە بوارەكانی ئەدەب ‌و هونەر ‌و راگەیاندن ‌و مێژوو كردوە ‌و رۆژی 30/12/2019 بە هۆی نەخۆشیی دڵ لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber