كۆبونەوەیەكی باڵا تایبەت بە رێگریكردن لە زیادەڕەویی

پارێزگای سلێمانی

كۆبوونەوەیەكی باڵا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی لایەنە بەرپرسەكان بەڕێوەدەچێت ‌و بڕیار ‌و راسپاردەی پێویست لەو بارەیەوە دیاریی دەكرێت.
ڕۆژی یەكشەممە 9/2/2020، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیرانی ناوخۆ و شارەوانیی و گەشتوگوزار و پارێزگارەكان و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆكان و دادوەر و داواكارانی گشتیی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و پۆلیسی دارستان و ژینگە و شارەوانییەكان و نوێنەرانی وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێریی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبونەوەیەك لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
كۆبونەوەكە كە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریەكی تایبەت بە جێبەجێكردنی كارایانەی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠١٨)ی تایبەت بە ڕێگریكردن لە زیادەڕەویی، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارو راسپاردەو میكانیزمی یاسایی و كارگێڕی و تەكنیكی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادەڕەویی دیاریكران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber