فەرمانگەی پەسەندكردنی بەڵگەنامەكان كرایەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان، فەرمانگەی پەسەندكردنی بەڵگەنامەكانی كردەوە.
ڕۆژی سێشەممە 11/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بریكاری وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی كاروباری دەرەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆكی زانكۆكان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، فەرمانگەی پەسەندكردنی بەڵگەنامەكانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی كردەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی و فەرمانگەكانی سلێمانیی كرد لە بەرامبەر پشتیوانیی و هەماهەنگیی تەواویان بۆ سەرخستنی كردنەوەی نوسینگەكە.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەموو ئەو كەس ‌و لایەنانەی كرد كە هاوكار ‌و هەماهەنگ بوون بۆ كردنەوەی نوسینگەی پەسەندكردنی بەڵگەنامەكان ‌و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانی سلێمانی ‌و تەواوی هەرێمی كوردستان.
نوسینگەی پەسەندكردنی بەڵگەنامەكانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە شاری سلێمانی گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ‌و لەمەودوا بۆ پەسەندكردنی بەڵگەنامەكانیان پێویست ناكات سەردانی شاری بەغداد بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber