- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1673ی زایینی، ئەدیب و شانۆكاری بەناوبانگی فەرەنسی (جۆن باتیست بۆكلان) ناسراو بە (مۆلێر) كۆچی دوایی كردووە كە چەندین بەرهەمی ئەدەبیی لە پاش خۆی بەجێهێشتوە.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1776، بۆ یەكەمجار لەسەر شەقامەكانی شاری بالتی مۆری ئەمریكا ڕوناككەرەوەی سەر شەقامەكان دانرا كە بە گازی سروشتی كاریان دەكرد.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1855، جەنگێكی گەورە لەنێوان ڕوس و عوسمانییەكاندا ڕوویدا كە بە جەنگی جۆزۆ ڵۆفا ناسراوە و ل ەناوچەی كریمیا هەڵگیرسا، تێیدا سوپای عوسمانی بە سەرۆكایەتیی (عومەر پاشا) سوپای ڕوسیایان تێكشكاند.
- دوای دروستكردنی تەلەفۆن بۆ یەكەمجار لە مێژوودا لە شاری سانفرانسیسكۆی ئەمریكا و ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1878، یەكەم هێڵگۆڕكێ (بەدالە) خرایە كار كە لە 18 هێڵ پێكهاتبوو.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1909، (جیرانیمۆ)ی سەرۆكی هۆزی ئەپاچیی هندییە سورەكان كۆچی دوایی كردووە كە ڕۆڵێكی گەورەی گێڕاوە لە بەرەنگاربوونەوەی داگیركەرانی بەریتانیا و ئیسپانیا لە خاكی هندییە سورەكانی ئەمریكادا.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1916، گۆرانیبێژ و ئەكتەری ناوداری میسری (لەیلا موراد) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە بواری هونەر كردووە.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1923، ژمارە نۆی ڕۆژنامەی ڕۆژی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1933، یەكەم ژمارەی گۆڤاری (نییوزویك)ی ئەمریكی بڵاوكرایەوە كە گۆڤارێكی هەفتانەیە و تا ئێستاش بەردەوامە.
- دوای ئەوەی داهێنەری سكۆتلەندی (ج. بێرد) لە ساڵی 1928دا یەكەم تەلەفزیۆنی ڕەنگاوڕەنگی دروستكرد، ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1938 یەكەم پەخشی تەلەفزیۆن بە شێوەی ڕەنگاوڕەنگ لە شاری لەندەنی بەریتانیا دەستی پێكرد.
- دوای كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی و دابەشبوونی جیهان بەسەر دوو بلۆكی خۆرئاوا و خۆرهەڵاتدا لە نێوان یەكێتیی سۆڤێت و ئەمریكادا كە بە جەنگی سارد ناسراوە، ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1947 ئێزگەی دەنگی ئەمریكا یەكەم پەخشی خۆیی گەیاندە سنورەكانی یەكێتیی سۆڤێت كە بەشێك بوو لە هەڵمەتی ڕاگەیاندنی ئەمریكا لە دژی سۆڤێت.
- دوای پێكهێنانی دەوڵەتی ئیسرائیل، ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1949 (حاییم فایتسمان) وەكو یەكەم سەرۆكی دەوڵەتی ئیسرائیل هەڵبژێردرا.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1952، ئەكتەری ناوداری كەنەدی (گاری شۆك) لە دایك بووە كە بەشداریی لە چەندین بەرهەمی سینەماییدا كردووە.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1959، یەكەم مانگی دەستكرد بە ناوی (فانكاد 2) ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا كە تایبەت بوو بە دەستنیشانكردنی ڕەوشی كەشوهەوا.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1963، یاریزانی تۆپی سەبەتەی ئەمریكی (مایكل گۆردن) لە دایك بووە كە لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە و یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی باسكە.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1972، پەرلەمانی بەریتانیا ڕەزامەندیی پیشاندا لەسەر چوونە ناو بازاڕی هاوبەشی ئەوروپاوە.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1981، ئەكتەری شۆخ و شەنگی ئەمریكی (پاریس هیڵتۆن) لە دایك بووە كە كچی سەرمایەداری بەناوبانگ (هیڵتۆن)ە.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1989، هەریەكە لە وڵاتەكانی (لیبیا، تونس، جەزائیر، مۆریتانیا و مەراكش) یەكێتییەكی هاوبەشیان پێكهێنا بە ناوی (یەكێتیی خۆرئاوای عەرەبی).
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1993، فڕۆكەیەكی توركی لە ئاسمانی شاری ئیستانبوڵا كە پێنج ژەنراڵی سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیای تێدابوو كەوتە خوارەوە و هەر پێنجیان مردن.
- دوای هەڵگیرسانی شەڕێك لە نێوان یەكێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی ئیسلامیدا لە باشوری كوردستان، ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1994 هەردوو لایەنەكە ڕێككەوتننامەیەكی ئاشتییان مۆر كرد بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوانیان.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 1996 بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 8.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی (ئێریان جایا)ی ئیندۆنیزیای هەژاند كە بەهۆیەوە تسۆنامی ڕوویدا و شەپۆلی دەریا بۆ نزیكەی حەوت مەتر بەرزبووەوە، ئەنجامەكەیشی بێجگە لە كوژران و برینداربوونی سەدان كەس زیانێكی زۆری بە ناوچەكە گەیاند.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2001، 900 پەنابەری كورد كە زۆربەیان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون گەیشتنە كەناراوەكانی فەرەنسا و داوایان لە حكومەتی پاریس كرد مافی پەنابەرێتییان پێبدات.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2005، دوائەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرا كە تێیدا لیستی كوردستانی لە كۆی 111 كورسیی پەرلەمانی كوردستان 104 كورسیی بردبووەوە.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2008، هەرێمی كۆسۆڤۆ لە سربیا جیابووەوە و سەربەخۆیی ڕاگەیاند، هەرچەندەش سربیا و ڕوسیا دژایەتیی خۆیان بۆ سەربەخۆبوونی كۆسۆڤۆ ڕاگەیاند بەڵام ئەمریكا و بەشێكی زۆر لە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا پشتیوانییان لە بڕیارەكەی كۆسۆڤۆ كرد.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2009، حكومەتی سودان و بزووتنەوەی دادوەریی و یەكسانی ڕێككەوتننامەیەكیان مۆر كرد بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە شەڕ و كوشتار لە هەرێمی دارفۆردا.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2011، ڕاپەڕینی خەڵكی لیبیا لە دژی دەسەڵاتەكەی (موعەممەر قەزافی) سەرجەم شار و شارۆچكەكانی ئەو وڵاتەی گرتەوە كە بە شۆڕشی 17ی فێبرایەر ناسرا و ئەنجامەكەشی ڕوخانی دەسەڵاتەكەی قەزافی بوو.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2011، خۆپیشاندانێكی جەماوەری لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا بەڵام بەهۆی كەوتنەوەی توندوتیژییەوە گەنجێك گیانی لەدەست دا و زیاتر لە 35 كەسی دیكەش بریندار بوون بەو هۆیەشەوە خۆپیشاندانەكان چەند ناوچەیەكی دیكەی گرتەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ درێژەی كێشا و چەندین كەس بوونە قوربانیی.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2012، ژمارەیەك لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نوسەر و ڕۆژنامەنوسی باشوری كوردستان لە یادی 17ی شوباتدا زنجیرەیەك كۆڕ و سیمینار و چالاكیی جۆراوجۆریان ئەنجامدا و داوایان كرد لە كوردستاندا یاسا سەروەر بێت و ڕێگە بە بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان نەدرێت.
- ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2012، (كریستیان ڤۆڵڤ) سەرۆكی ئەڵمانیا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار كرابوو بە كاری گەندەڵی بەر لەوەی بكرێتە سەرۆك و داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر كرابوو.
- ئەمڕۆ لە لاتیڤیا بە جەژنی (تانیس دینا) لە قەڵەم دەدرێت كە قەشەیەكی ژن بووە و ڕۆڵی زۆری بینیوە لە بڵاوكردنەوەی ئاشتی و ئارامی لە لاتیڤیادا.