پاسپۆرتی سلێمانی کەوتنەوە کار

پارێزگای سلێمانی
بەئامادەبوونی قوباد طاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون و مامۆستا جەلال بریکاری وەزارەتی ناخۆ و چەند بەرپرسێکی حیزبی و حکومی بینای نوێی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەرێوڕەسمێکی تایبەتیدا کرایەوە ، کە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی گواستنەوەی بیناکەوە پێدانی پاسپۆرت بە هاوڵاتیان بۆ ماوەیەک راگیرا. بەو هۆیەوە چیتر هاوڵاتیان دەتوانن لەمەودوا سەردانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بکەن بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرت . لەوتاری قوباد طاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، ئەرکی حکومەت ئەوەیە کە باشترین خزمەت بەهاوڵاتیان بکات و هاوڵاتیانیش شایستەی هەر خزمەتێکن کە حکومەت پێشکەشی بکات و لەمەودواش چەندین میکانیزمی ئەلیکترۆنی پێشکەش بە هاوڵآتیان دەکرێت لە بارەی ڕێنیشاندانی مامەڵەی ناو فەرمانگەکان تا هاوڵاتیان بەرچاو روون بن لە هەر مامەڵەیەک کە دەیانەوێت. هەرلەو مەراسیمەدا عمید سالارعبداللە بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ، لە وتارێکی تایبەتیدا سوپاسی هەوڵەکانی قوباد طاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی کرد کە هاوکارێکی باشبوون بۆ زوو راپەراندن و بەڕێوچوونی کارەکانی بینا نوێیەکەیان ڕ.س