لە ساڵیادی شەهیدانی 17ی شوباتدا پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی شاندێك بەشداریی لە مەراسیمێكی تایبەتدا كرد كە بۆ یادی شەهیدان رێكخرابوو.
ڕۆژی دووشەممە 17/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی كرد لە مەراسیمی یادی شەهیدانی شكۆمەندیی خۆپیشاندانەكانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی.
لە میانی مەراسیمەكەدا كە لەسەر گڵكۆی شەهید رێژوان بەڕێوەچوون، ژمارەیەك كەسایەتیی و نوسەر و كەسوكاری شەهیدان و رۆژنامەنووسان ئامادەی بوون، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی چەپكەگوڵی ڕێز و وەفاو پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی لەسەر ئارامگەی یەكەم شەهیدی خۆپیشاندانەكان شەهید ڕێژوانی حاجی عەلی دانا.
ساڵانە یادی شەهیدانی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتی ساڵی 2011 و رۆژانی دواتر دەكرێتەوە كە بەهۆیانەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانیی.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber